ئافرەتان تا چەند توانیویانە ڕۆڵیان لەڕاگەیاندندا ههبێت
جیهانی ڕاگەیاندن جیهانێکی تەواو جیاواز و
تێکچرژاوە ، بایەخێکی زۆری پێدەدرێت و لە
ئێستادا پانتایەکی فراوانی گرتووە ،گەشەیەکی یەکجار زۆری بە خۆیە بینیوە لە هەموو
جیهان. دەتوانین بڵین ڕاگەیاندن بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕەنگدانەوەی هەیە لە هەموو
کۆمەڵگهیەک و بە ئامرازو بەشێکی گرنگی تاکەکان دادەنرێت و تایبەتمەندی خۆی
وەرگرتووە.
بیرمەندی ئەمەریكی (ولبر شرام )Wilbur Schramm دەڵێت: "ڕاگەیاندن ئەو ئامرازەیە كە
لەیەكتر گەیشتن لە نێوان كۆمەڵگەكاندا مسۆگەر دەكات، کە ئەمەش بە سروشتی خۆی،
كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە كۆمەڵگەكانی تر جیا دەكاتەوە".
پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا
کاریگەری و ڕۆڵێکی دیاری هەیە ،لە بەرەوپێشچوونی کاری راگەیاندن و ڕۆژنامەگەری كهناڵهكانى
ڕاگهیاندن به( بینراو ونوسراو و بیستراو)ەوە وەك تەلەفزیۆن، ڕۆژنامە ، گۆڤار،
ڕادیۆ ، ماڵپەڕ و تۆڕەکانی ئینترنێت، کە لە ههموو بوارێكى ترى ژیان زیاتر كهوتوهته
ژێر كاریگهرى پێشكهوتنهكانى تهكنهلۆژیاوه.
بۆ ئەم مەبەستەش کاریگەری كهناڵهكانى راگهیاندن
له سهر بیركردنهوه و ههڵوێست رهفتارى تاکەکان به تایبهت لهم رۆژگارهى
ئەمڕۆدا هێنده زۆره كه بهشێوەیەکی روون بەدی دەکرێت.ڕاگەیاندن
لە كۆن و ئێستایشدا، لە هۆشیاركردنەوە و ڕۆشنبیركردنی تاکەکاندا سەبارەت بە
بوارە جۆراجۆرەكان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و كهلتوورییەوە، ڕۆڵی
گرنگ و کارای بینیوە .
دەتوانین بڵێین ڕاگەیاندن یارمەتیدەرێکی باش و
ئەرکێکی گرنگی بینیوە بۆ تاكەكانی كۆمەڵگه بۆ گەیشتن بە بابەتەكان و ئاگاداربوون
لە گۆڕانکاری و ئەو رووداوانەی کە روودەدەن لە جیهاندا، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەم
كارە لە ڕێگهی میدیاوە كارئاسانییەكی تەواوی بۆ تاكەكان دەستەبەر كردووە.
ئافرەتانیش شان بەشانی پیاوان توانیویانە لە
کاری ڕاگەیاندن و میدیایدا ڕۆڵێکی فراوان بگێڕن و خزمەت بەو بوارە بکەن بە شێوەیەکی
ئەکادیمی و زانستیانە .
ڕێژەی بەشداریکردنی ئافرەتان بە
بەراورد بە ساڵانی پێشوو ڕێژەکەی بەرز بۆتەوە کە ئەمەش جێگای خۆشحاڵیە، دڵخۆشکەرە
و چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا رێژەکە بەرزتریش ببێتەوە، بەرزبوونەوەی ئەم
ڕێژەیە لە ئێستادا بۆ کرانەوەی کۆمەڵگاو ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆجیایە دەگەڕێتەوە کە
جیهانی گرتۆتەوە و تاکەکان تێکەڵ بە ژینگەی دەرەوە بوون و ئاستی ڕۆشنبیری تاک لە
هەمبەر ئەم باسە کراوەتر بووە.
بەشێکی تری بەرزبوونەوەی ڕێژەی میدیاکاری ئافرەت
بەهۆی ئەوەی لە هەرێمی کوردستان لە زۆربەی شارو شارۆچکەکان کوردستان زانکۆکان و
پەیمانگاکان بەشی ڕاگەیاندنیان کردۆتەوە و گرنگیەکی باشی پێدەدرێت، وە کۆمەڵێک دەرچووی
ئافرەت لەوبەشە توانیویانە بڕوانامەی ئەکادیمی بەدەست بهێنن و کار بکەن لە
دامەزراوە میدیایەکان .
بێگومان
ئەركی میدیاكارو راگەیاندنکاری ئافرەت بە
بەراورد بە پیاوان لە کۆمەڵگای کوردیدا سەختترە ،کۆمەڵی بەربەست و گیروگرفت دێنە
ئاراوە بۆ ڕاگەیاندن کاری ئافرەت ، بەڵام بە خؤشحاڵیەوە بە هەوڵەکانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان توانراوە زەمینەو دەرفەتی باش و گونجاو برەخسێنێت لەو بوارەدا ،بە
پاڵپشتی بەردەوامی بۆ ئافرەتان ئەو ڕێژەیە زیاتر بووە.
یهكێك لهو ئافرهته راگهیاندنكارانه، ڕاژان عهبدوڵا كه ڕاگەیاندنکار و پێشکەشکاره له
تهلهفزیۆن و رادیۆی دهروازه بەم جۆرە بۆمان دەدوێت لەسەر کاری ڕاگەیاندن و رەنگدانهوهی
ئافرەت لەم بوارەدا: بێگومان من بە پاڵپشتی و هاندان و هاوکاری خێزانەكەمەوە کە بۆم دروست كراوە و ھانیان
داوم بەردەوام لە نێو كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا لەسەر ستەیج و وەک پێشکەشکارێک رۆڵ
ببینم، تەنانەت کاری وێنهگرتنیشم کردووە، ھەر ئەوە ھۆكار بوو بۆ ئەوەی حەز و
كاری میدیایی لەمندا بەم شێوەیە گەشە بكات و ڕەنگ بداتەوە ، وە توانیوومە تا وەکو
ئەمڕۆش بەردەوام بم .
بەشداری ئافرەتان لە هەموو بوارێکدا گرینگیەکی
زۆری هەیە، بەتایبەتی بۆ یەکسانی جێندەری و بەروپێشچوونی کۆمەڵگه، بەڵام بەشداری
زۆری ئافرەتان لە ڕاگەیاندندا بە تایبەت گرنگیەکی زیاتری هەیە، بۆ خستنە ڕووی
هەموو گرفت و ئاستەنگەکانی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە ،چونکە دەتوانن لە ڕێگای پیشەی
خۆیانەوە هەموو ئەو کێشەو گیروگرفتانە نیشان بدەن کە ڕووبەروویان دەبێتەوە.
هیوادارم ئافرەتان زیاتر بێنە ناو جیهان و
دنیای بواری ڕاگەیاندن ،هەرچەندە ئافرەتان کاتێک دێنە ناو کاری راگەیاندن کۆمەڵێک
ئاستەنگ و گیروگرفتیان بۆ دروست دەبێت لە لایەن کۆمەڵگهوە ،تووشی بێ هیوایی دەبن
و هەندێکجار ئافرەتەکە سارد دەبێتەوە و کۆڵ دەدات و هەنگاوێک دەچێتە دواوە
،بەتایبەتی لە هەندێک ناوچە و سنوورێک کە کەمتر تاکەکانی کراوەترن بەرامبەر ئەم
پیشەیە بۆ ئافرەتان بە داخەوە.
من وەک ئافرەتێک ئاستەنگ و بەربەستم بۆ دروست
بووە ، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە کۆڵمنە داوە بە پشتیوانی و هاوکاری خێزانەکەم و ئەو
حەزوخولیایەی کە من هەم بووە نەوەستاوم بەسەر هەموواندا زاڵ بووم .
جێگای
خۆشحاڵیە ئافرەتان توانیویانە سەرکەوتووبن و کەڵك له راگهیاندن بگرن، وەک خۆم
توانیومە بگەم بەو ئامانجەی لە لە پلانی مندا هەبووە بۆ کاری میدیاو ڕاگەیاندن
توانیومە بی پێکم ،هەموو ئەو دۆست و هاوڕێ و هاوپیشە ئافرەتەکانی لە نزیک خۆمن
هەموویان توانیویانە سەرکەوتووبن نموونەی جوانی ئافرەتی سەرکەوتوو نیشان بدەن و
بیخەنە ڕوو لە کاری راگەیاندندا جێگای خۆیان بکەنەوە.
هیوادارم ئافرەتان سڵ نەکەنەوە و بەردوام
بەدوای حەزو خولیاو بەهرەکانیان بکەون کۆڵ نەدەن تاکو دەگەن بە ئامانج و مافە شایستەکانی
خۆیان.
رێژین قاسم