كاندیدانی پارتی : یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌میشه‌ به‌بێ ماندووبوون كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی كاندیدانی پارتی

هەمەجۆر
26/09/2021

رێکەوتی 2021/9/25 ئەنجومەنی هەولێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی ریفڕاندۆم و ناساندنی(5 )کاندیدی سنوری شاری هەولێر، لە بازنە جیاوازەکان، چالاکیەکی جەماوەری بۆ ژمارەیەک ئافرەت لە بارەگای مەکتەبی سکرتاریەتی(ی.ئا.ک) ئەنجامدا.

"شاناز محمد" بەرپرسی ئەنجومەنی هەولێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە تۆڕی میدیای" هێلین"ی راگەیاند: مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم چاڵاکیە یادکردنەی ریفراندۆم و پاڵپشتیکردنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بۆ خولی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق، وە ساڵیادی ریفڕاندۆم بە بیر خاکفرۆشان و دوژمنانی گەلی کورد بێنینەوە.
باسی لەوەشکرد، بەردەوامن لەسەر ئەمانجەکانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، "د.نەهلە قادر محمد" کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبازنەی(4)بە ژمارە 31 بە "هێلین"ی وت: داوا لە سەرجەم خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەنگدان بە پارتێک بدەن کە سەربەخۆخوازە و داکۆکی لە مافەکانی گەلی کوردستان دەکات.
جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە رێژەیەکی زۆر و بەرچاو لە ئافرەتان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن. هه‌روه‌ها ووتی: پیرۆزبایی ساڵیادی ریفڕاندۆم لەسەرجەم خەلکی هەرێمی کوردستان و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەکات.
مەریوان قەرەنی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بازنەی(4) ژمارە33 بە میدیای "هێلین"ی راگەیاند: بەلێن بەدەنگدەرانی خەلکی کوردستان دەدات کەوا کار لەسەر مافە دەستوریەکان و مافە نەتەوەیەکان و مافە شایستە دارایەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، وە فشار لەسەر حکومەتی فیدرالی دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیەی پارتی دیموکراتی کوردستان دایناوە، هەروەها پیرۆزبایی ساڵیادی ریفڕاندۆم لە سەرجەم خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات.

وە باسی لەوەشکرد، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەردەم پاڵپشتی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بەردەوامن لە ناساندنی کاندیدان  و سەرخستنی کاندیده‌كان.

"ئانیا عبداللە" وەک هاوڵاتیەک بۆ هێلین"ی ووت، دەنگ دان بە مافی خۆی دەزانێت و پاڵپشتی خۆی بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە چوونە سەر سنوقەکانی دەنگدان دووپات دەکاتەوە، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ئافرەتان  و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.
جەختی لەوەشکردەوە، هەموو تاکێکی کورد بە هەموو چین و توێژێکەوە پێویستە بەشداری لە دەنگدان بکات، بۆ ئەوەی پالپشتی کاندیدانی کورد بن لەم هەڵبژاردنە.
وتیشی، رەنگە زۆر بەمان بلێین با من دەنگ نادەم! بەدەنگی من هیچ ناگۆرێت! بەڵام وا نیە و کەس ناتوانێت پێشبینی رووداوەکان بکات، رەنگە بە دەنگێک هەنگاوێک بنێن بۆ سەرکەوتن.

"مینا محمد" وەک بەشداربوو بە "هێلێن"ی ووت، هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق،  بە ڕۆژێکی مێژووی و گرنگ دەزانێت بۆ میلەتی کورد، بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە عێراق و ناوچەکە دەستنیشان بکات، وە پێویستە کاندیدانی کورد مافەکانی گەلی کوردستان لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق بپارێزێت.

 باسی لەوەش کرد، وەک هاوڵاتیەک دەنگ دەدات بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە کاندیدانی پارتی بە ڕابەری کورد و کوردستان دەزانێت، وە تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە، کە  هانی خەلک دەدات بۆ بەرەوپشچوونی کۆمەلگایەکی ئازاد.

شایەنی باسە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لە رێگای ئەنجومەنەکانیەوە بەردەوامە لە بانگەشە کردن، بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کورسستان، بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە ۱٠/۱٠ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.


ئامادەکردنی: ڕێژین سیامند

Designed and developed by AVESTA GROUP