سكرتارییه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ-یان كرد

کوردستان
25/10/2021

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥ی ١٠ی ٢٠٢١؛  دکتۆرە ڤیان سلێمان سکرتێری (ی.ئا.ک) و ئەندامانی سکرتارییەت سەردانی (مونا یوحەنا) سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا فەیزوڵا محەمەد ڕاوێژکار لە ھەمان دەستە کرد.

پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە سەرۆکی دەستە و ڕاوێژکار لەو دەستەیە کرد و ھیوایان خواست سەرکەوتوو بن لە کارەکانیان، ھاوکات باسیان لە ڕەوشی مافی مرۆڤ و مافی ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان کرد و، ھەماھەنگی نێوانیان لە پێناو خزمەتکردنی ئامانجە ھاوبەشەکان بە پێویست زانی.

Designed and developed by AVESTA GROUP