بۆچی ژێر پێیەکانمان توشی قڵیشان دەبن ؟

تەندروستی
08/11/2021


وەک زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان، قڵیشەکانی ژێر پێیەکان کە دروست دەبن لە پاژنەی پێیەکان، دەبێتە هۆی ناڕەحەتی  و بەشێکی زۆری‌ ئافره‌تان دووچاری كێشه‌ و گرفتی‌ قڵیشاندنی‌ پاژنه‌ی‌ پێیەکان دەبن. درزەکانی پێ بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەریان لەسەر چالاکی جەستەیی تاکەکە هەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرکەوتنی پییەکان دەکات و زۆرجار قڵیشەکان ئەوەندە کراوە دەبن کە هەندێ کات بەرچاومان دەکەوێت خوێنی لێدێت کە بە دەروازەیەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ چوونە ژوورەوەی میکرۆب و بەکتریای زیانبەخش . ئەو کەسانەی کە گرنگیەکی زۆر بە دەموچاو دەدەن، هەوڵ نادەن بەشێک لە گرینگی دانەکە تەرخان بکەن بۆ ژێر پێیەکان. هەرچۆنێک بێت، لە ئەنجامی نەبوونی چاودێری قاچ، کێشەی جۆراوجۆری قاچ دروست دەبێت، کە بریتین لە قڵیشانی پێەکان و دروست بوونی درز وکەلێن و ئەکزیما ، ووشکبوونەوە و دروستبوونی مێخەک .

هۆكاره‌كانی دروستبوونی قڵیش لەپێیەکاندا بۆچی دەگەڕێتەوە؟
١-  ووشکی ژێرپێیەکان و نەبوون و کەمبوونەوەی شێ و ڕەقبوونی پێستی ژێر پێیەکان هۆکاری سەرەکیە بۆ دروستبوونی درز لە ژێر پێیەکان.
٢- بەکارهێنانی پێڵاوی ناتەندروست کە ژێرەکەیان ڕەقە و مەرجی تەندروستی تێدانیە زیان بە پاژنەی پیەکان دەگەیەنێت و دەی قڵیشێنێت، بەتایبەتی کە بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن لەسەر پێیەکان بوەستێت .
٣-  کەموکوڕییەکان لە کەمبوونی ڤیتامین و کانزا و زینک  و بەتایبەتی کەمی ڤیتامین)  (Eکە کاریگەریان لەسەر ئەم دۆخە هەیە.
٤- نیشانەکانی بەرەو پێشچوونی تەمەن کە پێستی ژێر پێیەکان ئەستوور و وشک دەبێتەوە و زبر دەبێت ونەرمی و شێداری خۆی لەدەست دەدات کە درزەکانی پیربوونیان پێ دەوترێت .
٥- نەخۆشییەکان کاریگەریان هەیە وەک  کەڕووی پێ،  پسۆریاس کە نەخۆشی پێستە ، ئەگزما، حەساسیەت ، شەکرە و هەندێک نەخۆشی پێستی تر دەتوانن ببنە هۆکاری قڵیشانی ژێر پێیەکان.

چۆن بتوانین چارەسەری قڵیشەکانی ژێر پێ  بکەین؟
١- شێدار کردنەوە و چەورکردنی پاژنەی پێیەکان لە ڕێگەی بەکار‌‌‌هێنانی کرێمی شێدارکردنەوە ، یان ڤازلین ،زەیتی زەیتوون ، زەیتی گوێزی هیندی  یان ئەلۆڤێرا ئاوەکەی لێبگیرێت و ئەلۆڤێراکە لە (میکسەر) بدرێت پاشان بدرێت لە شوێنی مەبەست بۆ شێدارکردنەوە و نەرم کردنەوەی.
٢- بەکار‌هێنانی پێڵاوی گونجاو پزیشکی و تەندروست کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بنی پێیەکان دروست نەکات.
٣- بەکارهێنانی گۆرەوی شێدار بۆ نەرمکردنەوەی پێستی ژێرپێ و خاوکردنەوەی پاشان لێکردنەوەی پێستە رەقەکە بە ئامێری تایبەت.
٤- خواردنی خۆڕاکی تایبەت کە ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین و کانزای سوود بەخشیان تێدایە وە کاریگەریەکی باشیان هەیە، بەتایبەتی خواردنی دەوڵەمەند بە کالسیۆم و ئاسن و زینک زۆر سوودبەخشە بۆ تەندروستی پێست.
٥- خواردنەوەی ئاوێکی زۆر ڕۆژانە بۆ ڕێگری  کردن لە ووشک بوونەوەی پێست و شێدار هێشتنەوەی پێستی جەستە .
٦- دوورکەوتنەوە لە بەکار‌هێنانی شیرینی و هەموو ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرزی شەکری تێدایە چونکە نەخۆشی شەکرە هۆکارە بۆ دروستبوونی گرفتی تەندروستی زۆر بەتایبەتیش پێست.

٧-  بەکارهێنانی لیمۆ ‌و خوێ‌ کە  قاچه‌كانتان دەیخه‌نه‌ ناو ته‌شتێك ئاوی‌ شیلتێنی نیمچە گه‌رمه‌وه‌، كوپێك ئاوی‌ لیمۆ‌و هه‌ندێك خوێی‌ تێبكه‌ن بۆ ماوه‌ی‌ (15) خوله‌ك پێكانتان له‌و گیراوه‌یدا بهێڵنه‌وه‌، دواتر به‌ئاوی‌ سارد بیشۆن‌ و وشكی بكه‌نەوە ،لە هەفتەیەکدا چەند جارێک پێویستە دووبارە بکرێتەوە.
٨- ئەگەر تێبینیت کرد کە نیشانەکان بەردەوامن و بەرەو باشی ناروات پێویستە بە دڵنیایەوە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.


وەرگێڕانی لە تورکییەوە : ڕێژین قاسم




Designed and developed by AVESTA GROUP