بەهۆی دووکەڵی خەڵووزەوە دایکێک و چوار منداڵی خنکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی دووکەڵی
خەڵووزەوە، دایکێک و چوار منداڵی لە گوندێکی نزیک ئاکرێ خنکاون و ئێستا تەرمەکەیان
لە نەخۆشخانەی ئاکرێیە.
رووداوەکە لە
گوندی قوپکی سەر بە شارۆچکەی گرەسێنی ئاکرێ روویداوە، دایکەکە و چوار منداڵەکەی لە
خەودا بوون و بەهۆی ئەوەی خەڵووزیان کردووەتە نێو تەنەکەیەک و دواتر ئاگرەکەی
کوژاوەتەوە و بووەتە دووکەڵ، خنکاون.
یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی 18 ساڵە و
کەمئەندامە، سێ منداڵەکەی دیکەش یەکێكیان لە پۆلی سێی بنەڕەتی بووە و ئەوی دیکەش لە پۆلی پێنج و
باوكیان پێشمەرگەیە و لە دەوام بووە.