ئافرەتێکی خاوەنکار: هەموو هەوڵێکمدا بۆ ئەوەی خێزانەکەم لە هەژاری رزگاربکەم

هەمەجۆر
06/01/2022


لە بارودۆخی سەختی هەژاری خێزانەکانیان ئافرەتان و کچان لە قەزای کەلار دەبنە فریاد رەس و دەست بەکاردەکەن بێگوێدانە رێگریەکانی بەردەمیان.
 ئیڤان ساڵح، (٢٨) ساڵ یەکێکە لەو ئافرەتانەی كه‌ دەڵێت"سەختی ژیان و هەژاری وایی لێکردم چەندین جار بگریم". بەڵام ئەو بەشێوەیە ناوەستێت بەڵکو دەست دەکات بە کارکردن بۆ ئەوەی بتوانێت ئابوری خێزانەکەی بگۆڕێت.
ئیڤان وتی: "ئەوکاتەی ماڵی باوکی هاوژینەکەم جێهێشت تەنیا خاوەنی (٢٠) ھەزار بوین ئەوان وتیان نابێت چیتر لێرەبژین، ئەوکات دایکی دوو منداڵ بوم  بیرم لەوە کردەوە کە کارێک بکەم، ئەوە بوو دەستمکرد بە دروستکردنی شیرینی و کولیچە و دروومان، سەرەتا خۆم بەتەنیا ئەو کارەم دەکرد دواتر ھاوسەرەکەشم  لەگەڵمدا دەستی بەوکارەکرد".
 لە ماوەیەکی کەمدا کڕیارێکی زۆر بۆ بەرهەمەکانیان دێتەپێش بەو شێوەیە دەست دەکەن بە کڕینی کەرەستەی ماڵ و پاش چەند ساڵێک دەبنە خاوەن خانوی خۆیان ئیڤان وتیشی:"سەرەڕایی ھەمو ئەو رێگریانەی کە دەکرا لەکارەکەم، بەڵام بەھۆیی پێداگریم و پشتیوانی ھاوسەرەکەم توانیمان تائەم ئاستە زۆر باشە بەردەوام بین، چونکە ھەر ئەو کەسانەیی ریگربون لەپێش کاریی ئێمە قەت رۆژێک لە رۆژە سەختەکانی ژیانمان ئاوریان لێنەداینەوە".

Designed and developed by AVESTA GROUP