بۆ گرتنی ڕۆژووێکی تەندروست دوور لە دروستبوونی گرفتی تەندروستی پێویستە چی بکرێت؟
خواردنی تەندروست لە مانگی ڕەمەزاندا
یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان بۆ ڕۆژووەوان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست
ڕۆژووەکانیان بگرن، خۆراکی گونجاو ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە بەربانگ و پارشێودا.
بەبڕوای زۆرێک لە شارەزایان و لێکۆڵەرەوان ڕۆژوو سوودێکی زۆری
هەیە بۆ میتاپۆلیزمی لەشی مرۆڤ، بەڵام زۆر جار بەهۆی خواردنی نا
تەندروستەوە کەسی ڕۆژووگر بەهۆی هەڵەی خۆراکی توشی نەخۆشی دەبێت.
لەو مانگەدا بەلایەنی کەمەوە 2.5 لیتر و نیو ئاو لە نێوان ماوەی
ئاساییدا پێویستە جەستە وەری بگرێت بۆ ئەوەی یارمەتی هەردوو( سیستەمی
هەرسکردن و سیستەمی بەرگری) بدات، گرینگە ئاوی زۆر سارد نە خورێتەوە چونکە ئاوی
سارد دەبێتەهۆی کاریگەری خراپ لەسەر گەدە وە کرداری هەرسکردن قورس دەکات،
بەمەش دەبێتەهۆی هەوکردن و دروستبوونی قەبزی.
ئەو ڕێگا و هەنگاوانە جێ بەجێ بکە بۆ
جەستەیەکی تەندروست لە مانگی ڕەمەزاندا :
-پێویستە لەکاتی کردنەوەی فتار هەوڵبدرێت پەرداخێکی گەورە ئاو بە بڕی
300 بۆ 400 میلی لیتربێت بخورێتەوە، گرنگە ههشت پهرداخ یان زیاتر ئاو له نێوان
بهربانگ و پارشێودا، بەشێوەیەک ههموو نیو سهعات جارێک جەستەمان یهک پهرداخ
ئاو وەربگرێت، ئاوهکه فێنک بێت باشتره له ئاوی زۆر سارد.
-دوای کردنەوەی فتار پێویستە گرنگی بە خواردنی سهوزه و میوه
بدرێت به تایبهت ئهو جۆرانهی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وهک (ترۆزی، خهیار،
شووتی، قهیسی).
-پێویستە گرنگی بە میوە وشەکەکانیش بدەن، چونکە بڕێکی باش
ڕیشاڵیان تێدایە، بەتایبەت خواردنی گوێز.
-دووربکهرهوه له خواردنهوهی بڕی زیاد لە پێویست له چا و
قاوه و ئهو خواردنهوانهی ماددهی کهفاینیان تێدایه.
-بۆ ئەوەی خۆت بپارێزیت لە تینوێتی ههوڵ بده خۆت دوور بگری
لە خواردنی سورکراوە، وە خواردنی کوڵاو یان برژاو زیاتر بخۆ، هەروەها خۆت به
دوور بگره له خواردنی خۆراکی سوێر و پڕ بههارات و ترشیات، چونکە زیان بە
تەندروستی دەگەیەنێت و ڕێژەی تێنوێتی زیاد دەکات لە ڕۆژدا
.
ڕێژین قاسم محمود