ئەو كچەی لە گرتووخانە پلەی یەكەمی بەدەست هێنا ئەمڕۆ ئازاد دەكرێ‌

کوردستان
10/04/2022

ئەمڕۆ یەكشەم ١٠ی نیسان، بەپێی ئەو سزایەی بۆ ئەو كچەی قوتابییە دیاری كرابوو، ئەمڕۆ كۆتایی دێ‌ و ئازاد دەكرێ‌، دەتوانێ بچێتەوە ناو خێزانەكەی و درێژە بە ژیان بدات.

ئەو كچە قوتابییە لەكاتی خوێندندا ئاستێكی باشی هەبووە و توانیویەتی لە ریزبەندی یەكەمەكانی بەشەكەیدا، ساڵی یەكەمی خوێندنی تەواو بكات و ئێستەیش لە قۆناغی دووەمدا بە ئاستێكی باشەوە بڕوانامەی دیپلۆمی بە پلە نایاب لە زمانی ئینگلیزی تەواو كردووە.

 لەكاتی رێوڕەسمی خەڵاتكردنی ئەو كچە، بەرپرسانی ئەو پەیمانگەیەی ئەو كچەی تێیدا قوتابی بوو رایان گەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ كوردستان و جێی خۆشحاڵیمانە كە بۆ یەكەمجارە كچە قوتابییەك لە گرتووخانەوە، بتوانێ لە ماوەی سزادانەكەیدا بڕوانامەی دیپلۆمی تەكنیكی پەیمانگە بەدەست بهێنێت.

Designed and developed by AVESTA GROUP