ئەو گۆڕانکاریانەی پێویستە دوای تەمەنی 30 ساڵی لەژیانتدا ئەنجامیبدەیت

هەمەجۆر
14/04/2022

ئەو گۆڕانکاریانەی پێویستە دوای تەمەنی 30 ساڵی لەژیانتدا ئەنجامیبدەیت

1. بودجەیەکی جێگیری خۆت هەبێت، بزانە لەوەی پارەکانت چۆن بەکاردەهێنیت.

2. ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.

3. بیر لە داهاتووت بکەرەوە، پارەیەکی وا پاشەکەوت بکە کە بۆ داهاتووت هەست بە دڵنیایی بکەیت.

4. زیاتر گرنگی بە سیستمی خۆراکت بدە، دووربکەوە لە خۆراکی دەرەوە.

5. ئیتر کاتی ئەوەیە دووربکەویتەوە لە خوە خراپەکان وەک (جگەرەکێشان، نێرگەلە کێشان، خواردنەوەی ماددە کحولیەکان).

6. دووبارە خۆت بناسەرەوە، مرۆڤ هەمیشە بە یەک شێوە و بە یەک بیرکردنەوە نامێنێتەوە، بۆیە کات تەرخان بکە بۆ خۆت و بیرکردنەوە لە خۆت.
 
7. خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە.

8. هەڵەکانی ڕابردووت لەبیربکە، خۆت ببورە بۆ ئەو هەڵانەی ئەنجامتداوە.

9. جدیتر بیر لە پەیوەندی خۆشەویستی بکەرەوە.

10. 6 مانگ جارێک پشکنینی گشتی ئەنجامبدە، تەنانەت ئەگەر هیچ کێشەیەکی تەندروستیت نەبوو.

11. زیاتر گرنگی بە پەیوەندییە خێزانییەکانت بدە و پەیوەندیت لەگەڵ باوانت یان خوشک و براکانت بەهێزتر بکە.

12. کاتێکی زۆر بە سۆشیاڵ میدیاوە مەکوژە، چونکە کاتەکانت گرنگن و ناگەڕێنەوە.

13. دەستبەرداری ئەو کەسانەبە کەواتلێدەکەن بە نەرێنی بیر لە خۆت بکەیتەوە.

14. سەرنجت لەسەر ئەوە بێت هاوسەنگی لە نێوان کار و پیشەکەت ڕابگریت.

15. ساڵانە بیر لە گەشتکردن بکەرەوە، کات بۆ پشو وەرگرتنی خۆت تەرخان بکە.

Designed and developed by AVESTA GROUP