پێگە و ڕۆڵی ئافرەتانی میدیاکار لە دەزگا میدیایەکاندا
لەئێستادا راگه‌یاندنی كوردی تا ئاستێكی باش به‌ره‌وپێشچوونی
به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئافرەتانیش رۆڵێکی باشیان هه‌بووه لەبەرەوپێشچوونی میدیا و
رۆژنامەگەری کوردی‌دا، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه ده‌وترێت ئایا ته‌نها بوونی ئافره‌ت له‌میدیادا
كیفایه‌ته وه‌ك ژماره یان تا چه‌ند ئافره‌تانیش توانیویانه به‌شدارێكی كارابن
له‌ئاراسته‌كردن و دانانی پلانی كاری ده‌زگا میدیایه‌كاندا.
دکتۆرە نەزاکەت حسێن، سکرتێری لیژنەی داکۆکی لەئازادی
ڕۆژنامەنوسان، رۆڵی ئافرەتی لەچەند رەهەندێکەوە لێکدایەوە و پێیوایە كه پێویستی
به لێکۆلینەوە و بەراوردکردن و وردبونەوە هه‌یه، لەڕووی ژمارەوە ئافرەتانی
میدیاکار لەزۆربووندایە ڕۆژبەڕۆژ، بەڵام لەڕووی پێگەوە قۆڕخکاری هەیە و هێشتا
پێگەی پیاو بەرزترە، پله‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پیاوەکانە و هەرچی پێگە ئاسایی و
روکەشیەکانیشە بۆ ئافرەتانە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هۆشیار عزیز بەڕێوبەری نوسینگه‌ی
سلێمانی کەناڵی کوردستان تیڤی: بۆچونی وایه كه ئافرەتان پێویستە لەڕووی مەعریفیەوە
بەردەوام لەخۆنوێکردنەوەدابن تا پێویستیان بەوە نەبێت لەلایەن پیاوانەوە هاوکاری
بکرێن، هەروەها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی من دەمەوێت ئاماژه‌ی پێ بکەم رۆڵی ئافرەتی کوردە
لەبواری رۆژنامەگەری کوردی‌دا کە بەپێ ی زانیاری سەرچاوە بەردەستەکان تا ساڵانی
هەشتاکان بەدەگمەن ئافرەتێک دەبینین لەم بوارەدا کاری کردبێت ، جا هۆکارەکە رەنگە
خێزانی و کۆمەلایەتی بوبێت یان خودی ئافرەتان کەمتر حەزیان لەوەها پیشەو کارێک
بوبێت یاخود پیاوانی ئەو بوارە کەمتر رێگەیان بە ئافرەت دابێت ئیشیان لەگەلدا بکەن،
هۆکار هەرکامیان بێت لە یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستانەوەو لەتەواوی رۆژنامەو
گۆڤارەکانی دواتر و رادیۆکانیشدا تا دێتە سەر تەلەفزیۆنی کەرکوکی سەردەمی رژێمی
بەعس ئافرەتان غیابێکی تەواویان هەیە. لەهەشتاکاندا یەک یەک و دوو دوو ئافرەتان
دێنە ئەم بوارەوە ، دوای راپەرین و ئازادی میدیا‌و رۆژنامەو گۆڤاری پارتە
سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان وردە وردە بواری زیاتریان بۆ ئافرەتان کردەوە تا بێنە ئەو
بوارەوەو رۆڵی خۆیان ببینن.
هۆشیارعزیز تیشك ده‌خاته سه‌رئه‌وه‌ی كه ئێستا لەگەڵ
زۆربونی ژمارەی رۆژنامە و گۆڤار‌و رادیۆ و تیڤی و سایت و پەیجەکاندا ژمارەی رۆژنامەوان
و میدیاکاری ئافرەتیش زۆربون، بەڵام بەداخەوە تائێستاش بەشێکی زۆری ئەو رۆژنامەوان
و میدیاکارە ئافرەتانە ئیعتیمادیان لەسەر پیاوانە بۆ هاوکاریکردنیان لەو بوارەدا ،
کەمن ئەوانەی بەتوانای رۆشنبیری و مەعریفی خۆیان لەسەر پێی خۆیان وەستاون و
پێویستیان بە پیاوان نیە بۆ ئەنجامدانی کارەکەیان، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە زۆرێک
لەو ئافرەتانە بەتەواوی خۆیان بۆ کاری رۆژنامەوانی تەرخان نەکردوە ولە لایەنی خۆرۆشنبیرکردن
و خۆپێگەیاندنەوە کەمتەرخەم و ئیهمالن، ئەمەش وایکردوە کە پێگەی ئافرەتان تا
ئێستاش لە بواری رۆژنامەگەری و کاری میدیاییدا لاوازە.
ڕۆژان قیاس بەرپرسی ڵاپەرەی کۆمەڵایتی هەفتەنامەی زاری
کرمانجی، بۆچوونی وایه كه کارکردن لە میدیادا یەکێک لەو کارانەی کە پێویستی بە
دەرکەوتنی زیاتر هەیە وەک لە کارێکی ئاسایی، ئەمەش بۆ ئافرەت وەک ریسکێک وایە لە
ژیانیدا کە بتوانێت لە کۆمەڵگەیەکی نێر سالاریدا دەرکەوێت، ئەمە لە کاتێکدایە
دەتوانین بڵێین گۆڕانکاری بەرچاو دروستبوون بەهۆی ئەوەی ئافرەتی کورد تا رادەیەکی
باش ئازادی کارکردنی بۆ رەخساوە.
ڕۆژان لەبواری کاركردنی ئافرەت لەئیستاو ڕابردوو دەڵێت:
ئافرەتان بە بەراورد لەگەڵ رابردوو رۆلی کارایان هەیە لە بواری راگەیاندن و
رۆژنامەگەری، لە رابردوودا ئەو ئافرەتانە بە پەنجەی دەست دەژمێردران کە لە رۆلیان
هەبوبێ لە رۆژنامەگەریدا، چونکە ئازادیەکانی ئافرەت بەرتەسکبوون و کار کردنی
ئافرەت لە دەرەوە ئەستەم بوو.
میدیا کە بە دەسەڵاتی چوارەم دادەنرێت، کار لە هەموو
جومگەکانی ئەو کۆمەڵگەیە دەکات و هۆیەکی بەهێزە بۆ پێشڤەچوونی ئەو وڵاتە، بۆیەش بەشداری
ئافرەتان لەم دەسەڵاتە کاریگەری بەرچاو دروست دەکات لە کۆمەڵگەکەدا. ئەکرێ بڵێین
میدیای کوردی پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوە بەبۆنەی ئەو رۆڵەی ئافرەتان
دەگێڕن، لە هەمان کاتیش‌دا پێویستی بە بەرجەستە بوونی زیاتری رۆڵی ئافرەت هەیە،
چونکە تا ئیستاش بەربەست لە بەردەم ئافرەتی کورد هەیە، و ناتوانێت بە ئازادیەکی
تەواو هەنگاوەکانی بنێت، رێگری لێ دەکرێت و کۆمەڵێک ئاستەنگ و کێشە بۆی دێتە پێش
لە هەر هەنگاوێکیدا، بۆیە دەبینین جۆرێک ترس هەیە و ئافرەتان ناتوانن بێنە نێو ئەو
بوارە.
دیمه‌ن تاهیر، میدیاكار تیشك ده‌خاته‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا له زۆربه‌ی دامه‌زراوه میدیایه‌كان به‌شێكی زۆری ئافره‌تان
بوونیان هه‌یه و توانای خۆیان ده‌رخستوه كه ئه‌وانیش رۆلی سه‌ره‌كیان هه‌یه له
دامه‌زراوه میدیایه‌كان. نه‌ك ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان له ولاتانی جیهانیش
ئافره‌تی رۆژنامه‌نوسمان هه‌یه كه رووماڵی جه‌نگی كردوه رۆیشتوه بۆ وڵاتان و رووماڵی
تایبه‌تی كردوه.
چه‌ندین
نمونه‌ی زیندومان هه‌یه هه‌یه كه‌به‌شێكی زۆر له ئافره‌تان له دامه‌زراوه
میدیاییه‌كان سه‌ركه‌وتوانه كاریان كردوه له‌كاتی جه‌نگ شان به‌شان به‌شانی
رۆژنامه‌نوسه پیاوه‌كان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بوونه، هه‌واڵ و زانیاریان سات به سات
گواستۆته‌وه، هه‌ره‌ها له‌كاتی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كه په‌تایكی جیهانی بوو له‌ته‌واوی
جیهان بڵاوبۆیه‌وه بێگومان هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌م په‌تایه له‌كاتێكدا
هاوڵاتیان له‌ماله‌وه ده‌مانه‌وه ئافره‌تانی رۆژنامه‌نوس له‌ده‌ره‌وه رووماڵی
ئه‌و په‌تا جیهانیه‌یان ده‌كرد بێئه‌وه‌ی سل له هیچ شتیك بكه‌نه‌وه. لێره‌دا ئه‌وه‌مان
بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ئافره‌تان ڕوڵی به‌چاویان هه‌بوه له دامه‌زراوه میدیایه‌كاندا.
پەرێز قادر – بێریڤان حمید