چۆن سوود لەکات وەربگرین و بەفیڕۆی نەدەین

هەمەجۆر
30/04/2022



کات باشترین چەکی دەستی تۆیە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت، پێویستە رۆژانە کاتی ھەموو شتێک جیابکەیتەوە و پیلانت ھەبێت، ناکرێت ڕۆژێک بەردەوام کار بکەیت پێویستە ھەموو کارێک لە ژیان کاتێکی بۆ دیاری بکەیت و کاتەکانت دابەش بکەیت.

بۆ ڕێكخستن‌ و دابەشكردنی كات لەم چەند خالەی خوارەوە ئاماژەی بۆ کراوە و دەتوانن لێی سوودمەندبن:

ـ یەكێك لەڕێگاكان زوو نووستن‌ و زوو هەستان، دەبێت بەلایەنی كەم ٧ بۆ ٨ سەعات بخەوین لەشەو و ڕۆژێكدا، بەم شێوەیە دەتوانین بەئاسانی كاروباری ڕۆژانە ئەنجامبدەین. 

ـ هەروەها بەزوویی دەست بكەین بەكارەكانمان‌و خاوەخاو نەكەین لەئەنجامدانیان.

ـ پلان دانان یەكێكە لەكارە هەرە كرنگەكان، كە دەبێت پێش ئەنجامدانی كاروباری ڕۆژانە.

ـ فێربە بڵێی نەخێر بۆ ئەو شتانەی، كە دەبێتە هۆی تێكدانی پلانەكەت‌و سەرقاڵت دەكەن.

ـ دانانی خشتە بۆ ڕێكخستنی كاتەكان.

Designed and developed by AVESTA GROUP