لە کاتی خوێندن چەند خاڵێک هەیە پەیڕەوی بکە بۆ دیاریكردنی ئامانجەکانت

هەمەجۆر
12/05/2022



بابەتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، بابەتێكی گرنگ و هەستیارە لە قۆناغەكانی خوێندندا، دیارە گرنگترین هەنگاویش بۆ گەیشتن بە سەركەوتن، دیاركردنی ئامانجە. بێگومان ئامانجی هەر قوتابییەكیش سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن و تاقیكردنەوەكان لەگەڵ قوتابییەكی دیكە جیاوازە، بۆ نموونە كەسێك كاتی زیاتر تەرخان دەكات و خۆی ماندوو دەكات و باش دەخوێنێت، بۆ ئەوەی نمرەی باش و سەركەوتنی زیاتر بەدەست بێنێت.
.
ئەم خاڵەنە پەیڕەو بکە لەکاتی دەستپێکردنی خوێندنتدا:

ـ بەرنامە دانان، پێویستە قوتابی هەر لە سەرەتای ساڵی خوێندنەوە جدی بێت و بەرنامەی هەبێت و پڕۆسەی خوێندن بە هەند وەربگرێت، تا سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت.

ـ كەشی گونجاو، زۆر جار لەبەرئەوەی كەشی ماڵەوە بۆ خوێندن لەبار نییە، قوتابی ناتوانێت وەكوو پێویست جەخت بكاتە سەر وانەكان، بۆیە لە كاتی وادا كتێبخانە شوێنێكی ئارام و لەبار و باشە.

ـ دووركەوتنەوە لە مۆبایل و سۆشیال میدیا.

ـ دوورکەوتنەوە لە هاورێکانتان لە کاتی خوێندن، چونکە سەردانیكردن و چوون بۆ دەرەوە، كات بەفیڕۆ دانە.

ـ هەڵبژاردنی كاتی گونجاو بۆ خوێندن.

Designed and developed by AVESTA GROUP