هۆكار و نیشانه‌كانى زیادبوونى موو له خانماندا
هۆكار و نیشانه‌كانى زیادبوونى موو له خانماندا
هه‌ر وه‌ك روون ئاشكرایه له‌ئێستادا كێشه‌ی زۆربه‌ی خانمان ئه‌وه‌یه كه موو له‌جه‌سته‌یان زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ده‌موو چاوو شوێنی هه‌ستیار، بێگومان ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی دروستكردووه بۆ خانمان، له‌هه‌مان كاتدا خانمان په‌نا بۆ هه‌ندێ ڕێگا ده‌به‌ن به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌م مووه زیادانه هه‌ندێك جاریش ئه‌م ڕێگایانه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنن زیانیان هه‌یه بۆ خانمان.
هۆكاره‌كانی زیادبوونی موو له‌جه‌سته‌و رووخساری خانمان به‌رزبوونه‌وه‌ى هۆرمۆنى "تستوستیرون"ە ئەمەش گرفتێكى گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌م هۆرمۆنه له پیاواندا هه‌یه هه‌ر بۆیه توشبوونى خانمان به به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌م هۆرمۆنه كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستى و ده‌رونیش به‌جێ ده‌هێڵێت.
هۆكاره‌كانى توشبوونى خانمان به به‌رزبوونه‌وه‌ى هۆرمۆنى "تستوستیرون":-
• زیادبوونى هێلكه‌دانه‌كان.
• یارمه‌تى به‌رزبوونه‌وه‌ى هۆرمۆنی توشبوون به گرێ ده‌دات.
نیشانه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌م هۆرمۆنه له خانماندا:-
ـ زیادبوونى مووى جه‌سته.
ـ گڕبوونى ده‌نگ.
ـ ده‌ركه‌وتنى زیبكه‌ى زۆر .
ـ دواكه‌وتنى دووگیانی.
ـ ناڕێكى سوڕى مانگانه .
ـ ڕووتانه‌وه‌ى قژ.
ـ زیادبوونی هۆڕمۆنی پیاوانه .
ـ قه‌له‌قی و بێزاربوون.
باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خانمان سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن، به گوێره‌ی ڕێنمایی دكتۆر، چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن و دووربكه‌ونه‌وه له‌خۆراكی ناته‌ندروست، پێویستە به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌ن.
دیمه‌ن تاهیر