چەند ڕێنماییەک بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ

هەمەجۆر
17/05/2022


ئەگەر بەدەست هەڵوەرینی قژ دەناڵێنیت ئەم کارانە ئەنجامبدە:-

1- بەیانیان و ئێواران قژت شانە بکە.

2- كاتێك قژت دەشۆیت بەنینۆكەكانت ئازاری پێستی سەرت مەدە بۆ ئەوەی زیان بەڕەگی تاڵەكانی قژت نەگات.

3- شامپۆیەكی گونجاو بۆ شۆردن و خاوێنكردنەوەی قژت بەكاربهێنە.

4- كاتێك قژت خاوێن دەكەیتەوە دووجار ئەم كارە بكە واتە دووجار قژت بە شامپۆ بشۆ.

5- ماسكی سروشتی بۆ قژت بەكاربهێنە، بۆ ئەوەی تاڵەكانی قژت بەردەوام نەرم و جوان بێت .

6- دوای شۆردن و خاوێنكردنەوەی قژت مەساج بە پێستی سەرت بكە بۆئەوەی سوڕی خوێنی ناو پێستی سەرت چالاك بێت.

7- لە كۆتایی هەموو وەرزێك سەرتاڵەكانی قژت ببڕە. 
8- خاولیەكی قوماش بۆ وشككردنەوەی قژت بەكاربهێنە لەجیاتی خاولی نایلۆن.

9- ئەوكاتەی قژت تەڕە قژت دامەهێنە ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ.

10- قژت زۆر توند مەبەستە.

11- ڤیتامین B بۆ قژپێویستە لەبەر ئەوە ئەو خواردنانە بخۆ كە ڤیتامین و پێكهاتەی پێویستیان تێدایە بۆ قژ.

Designed and developed by AVESTA GROUP