چی بەسەر مرۆڤ دێت ئەگەر چەند شەوێک نەخەوێت

تەندروستی
18/05/2022



خەوتن پڕۆسەیەکی ناچاڵاکی ژیاری و گرنگە، نزیکەی سێ یەکی ژیانی مرۆڤ پێکدێنێت، هەر خەوتنێک مردنێکی سوکە و مرۆڤ لە کاتی نوستندا 3 تا 4 جار، تەواوی جەستەی ئفلیج دەبێت تاوەکوو لەکاتی خەوبینین توشی گرفتی خۆئازاردان یان ئازاردانی کەسانی نزیکی نەبێت. 

دەرئەنجامی توێژینەوەکان پێمان دەڵێن ئەگەر مرۆڤ بۆ چەند شەوێک نەخەوێت دەمرێت، چونکە کەم خەوی دەبێتەهۆی نەخۆشیەکانی:

 ـ دڵ و شەکرە و بەرزە فشاری خوێن و نەخۆشیە دەرونیەکان.
ـ تەنها یەک شەو نەخەوتن دەبێتەهۆی کەمبونەوەی خانەی بەرگری natural killer cell لە لەشدا بەڕێژەی لە 70٪. 

ـ کەم خەوی زیاتر توشی هەڵامەت و نەخۆشیە میکرۆبیەکان دەبین.
ـ بۆیە مرۆڤی گەورە پێویستی بە 7-9 کاتژمێر خەو هەیە بۆ دەروون و جەستەیەکی تەندروست.

نوستن بۆچی گرنگە؟

٭ بۆ یادەوری ( زاکیرە) گرنکە، چونکە لەکاتی خەودا، زانیاری وەرگیراو ڕێکدەخرێتەوە و چارەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بەشی یادەوەری لەمێشک. 

٭ لەکاتی خەودا، سیستەمی بەرگری دەماری چاڵاک دەبێت و مێشک ڕزگاردەکات لەو ماددە ژەهراویانەی (بێتا ئەمایڵۆید) ڕۆژانە لە مێشک دروست دەبێت و دەبێتەهۆی نەخۆشییە دەماریەکانی وەک ئەلزهایمەر و خەلەفان و هی تر.

٭ خەوتن گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.

بەهۆی گۆڕانکاری لەشێوازی ژیان و پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەکان، ئێستا زۆرینەی خەڵک بەبڕی پێویست ناخەون، بەتایبەت گەنجان، ئەمەش کاریگەری زۆری هەیە لەسەر توانای فێربوون و زیرەکی و تەندروستی و توانای بەرهەمهێنان لەتاک و کۆمەڵ سەرەڕای زیانە دەروونی و تەندروستیەکان، بەم مەبەستەش ئێستا لە وڵاتان بۆ بەرەنگاری پەتای کەم خەوی هەفتەی نیشتمانی هۆشیاری خەوتن ڕێکدەخرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵ، لەگرنگی و پێویستی و زیانەکانی کەم خەوتن".

Designed and developed by AVESTA GROUP