گرنگی شیری دایک بۆ کۆرپەلەکەی
شیری دایک خواردنێکی تەواو و بێ کەم وکوریە، ڕێژەی هەموو ماددە سوود بەخشەکانی لە پڕۆتین و گلوکۆزو چەوری و ڤیتامین و کانزاکانی بە رێژەی هاوسەنگ تێدایە، کە بۆ گەشەی منداڵ پێویستە لە مانگەکانی سەرەتای تەمەنی، کاتێک له کاتژمێری یهکهمی پاش لهدایک بون شیر به کۆرپهله دهدهرێت کۆ ئهندامی بهرگری بههێز دهبێت له مردنی لهناکاو پارێزراو دهبێت، شیری دایك تەنیا ژەمە خۆراكی نمونەی و ئامادە نییە بۆ منداڵ، بەڵكو بەرگری منداڵ بەھێز دەكات و یاریدەدەرێكی كارایە لە گەشەی منداڵ و پاراستنی لە نەخۆشی.
زانایان درکیان بەوە کردووە کە شیری ھیچ بونەوەرێك ھێندەی شیری مرۆڤ ئاڵۆز نییە لە پێكھاتەكەیدا، كە بەپێی قۆناخەكانی گەشەی منداڵ بەردەوام لە گۆڕاندایە.
پێكھاتەی شیری دایك بەردەوام دەگۆڕێت و ڕۆڵێكی كارایشی ھەیە لە پاراستنی باڵانسی بەكتریا سوودبەخشەكانی نێو ڕیخۆڵە، كە بۆ پاراستنی منداڵ لە نەخۆشییەكان و ڕێكخستنی پرۆسەی گەشەی گرنگن و ئەگەری توشبوونی بە قەڵەوی و ڕەبۆ كەمدەكەنەوە.
هەروەك زانایان باسیدەكەن مەمكی دایك لەسەرەتای تەمەنی كۆرپەكەیدا ڕۆژانە ٤٥٠ گرام شیر دروست دەكات، دوای ساڵ و نیوێك ئەو بڕە كەمدەكات بۆ ٢٠٠ گرام لە ڕۆژێكدا.
شیری دایك جگە لە شەكر و پڕۆتین و چەوری سروشتی، بە چەندین دژە تەن دەوڵەمەندە كە ئەركیان لەنێو بردنی ئەو زیندەوەرە زیانبەخشانەیە كە دەگەنە جەستەی منداڵ، كاتێك منداڵ گەورەتر دەبێت و بەرگری پەیدا دەكات، ئیدی پێكھاتەی چەوری ئەو شیرە زیاد دەكات، تاكو گەشەی منداڵەكە خێرا بكات و وزەیەكی زۆری پێبەخشێ، ماوەی خواردنی شیر لەلایەن مناڵەوە نابێ کورت بێ هەر جارێک شیر بە مناڵەکەت ئەدەیت نابێ ماوەکەی لە (۵) خولەک کەمتر بێت، بەمجۆرە مەوادی پێویست بۆ گەشەی مناڵەکە ناگات بە جەستەی و شیرێکی کەمتریش لە مەمکدا کۆدەبێتەوە.
سوودهكانی شیری دایك بۆ كۆرپهلە:-
1- بەرگری منداڵ بەهێزدەکات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە دژە تەنەکان وخڕۆکە سپیەکانی خوێن و بەکتریای سوود بەخش کە لە شیری قوتوودا نیە.
2- هەرس کردن و مژینی شیری دایک لەڕیخۆڵەکانەوە ئاسانترە بە بەراورد لەگەڵ شیری قوتوو.
3- شیری دایک توانای خۆ گونجاندنی هەیە لەگەڵ بارودۆخەکان و تام و بۆنیشی دەگۆڕێ بە گوێرەی خواردنی دایکەکە.
4- ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر توشی نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵەکان و ڕێڕەوی هەناسە و گوێ دەبن، وە هەروەها ڕێژەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشی هەستییاری بە گەنم کەمترە.
5- ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر توشی هەستیاری دەبن وەک رەبۆ و ئیکزیما.
6- شیری دایک بۆ گەشەی مێشک و ڕێژەی زیرەکی باشترە.
7- نەخۆشی شێرپەنجە کەمترە لەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن بەتایبەتی نەخۆشی لیوکیمیا.
8- هەموو کات ئامادەیە و لە رووی گەرمی و ساردیەوە هاوسەنگە.
هۆکارەکانی نەخواردنی شیری دایک لەلایەن منداڵەوە:-
1- یەکێک لە هۆکارەکان گۆڕانە لە تامی شیری دایکدا بەهۆی هەندێک خواردنەوە لەلایەن دایکەوە، کە پێشتر خواردوویەتی وەک خواردنی زۆر تون و تیژەوە، هەربۆیە پێویستە دایکان زۆر گرنگە ئاگاداری خواردنیان بن.
2- گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکاندا، چونکە وردە وردە سوڕی مانگانەی بۆ دەگەرێتەوە یان توشی ئازار دەبێت بەهۆی نایەکسانی و گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا، کە زۆر کات دەبێتەهۆی تێکدانی تامی شیرەکەی.
3- زۆر کات منداڵ سەرمای بووە و لووتی گیراوە، هەربۆیە تەنگەنەفەس دەبێت و شیری دایکەکە ناخوات، بەڵام دایکان دەتوانن بە چەند دڵۆپێک ئاو و خوێ بە کلێنسێک لوتی منداڵەکە پاک بکەنەوە پێش پێدانی شیر.
4-هەندێکجار تووشبوون بە ئازاری گوێ و سک و بەشەکانی دیکەی لەشەوە منداڵ شیر ناخوات، دەکرێت سەردانی پزیشک بکەیت و منداڵەکەی نیشان بدەیت.
5-هۆکارێکی دیکە بوونی برین و هەوکردنی دەمی منداڵانە، کە دەبێتەهۆی ئەوەی خواردنی شیرەکە ڕەتبکاتەوە.
6-کاتێک لەدایک دەبێت خێرا فێری شیری قوتوو دەکرێت، بۆیە دواتر شیری دایکی ڕەتدەکاتەوە.