فۆلیک ئەسید "Folic Acid" چییە؟ وە چ گرنگییەکی هەیە بۆ ئافرەتان؟
فۆلیک ئەسید "Folic Acid" چییە؟ وە چ گرنگییەکی هەیە بۆ ئافرەتان؟
"فۆلیک ئەسید" پێکهاتەی سەرەکی ڤیتامین B یەکانە، بەتایبەت ڤیتامین (B9) ڤیتامینێکە بەچارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت، کە چەندین کرداری گرنگ لە لەشدا جێبەجێ دەکات.
ـ بە شێوەیەکی سرووشتی لە زۆر خواردندا دەدۆزرێتەوە و بوونی هەیە.
ـ لە دابەشکردنی خانەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت، هەروەها لە دروستکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێن ڕۆڵ دەگێڕیت.
ـ ڤیتامینێکی زۆر گرنگە کە لە ئاستی پێویستدا بەکار دەهێنرێت.
ـ بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە ئەنجامدراون پێویستە ئافرەت مانگێک پێش ئەوەی دووگیان بێت، دەبێت ڕێژەی تەواوی ترشی فۆلیک بخوات وە لەسەربەکارھێنانیشی بەردەوام بێت تاوەکو چوارھەفتەی سەرەتای دووگیانی.
ـ مێتابۆلیزمی دروستبوونی فۆلیک ئەسید لە (جگەردا) هەیە واتە جگەر دروستی دەکات، یارمەتی جەستە دەدات بۆ دروست بوون و وە پاراستنی خانە نوێیەکانی جەستە، یارمەتی جەستە دەدات بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانکاریەکانی DNA کە هەندێک جار بەهۆی گۆڕانکاری DNA کەسەکە تووشی شێرپەنجە دەبێت.
سوودەکانی بۆ ئافرەتان:
١- فۆلیک ئەسید یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی کۆرپەکەت لەو کەمووکوریانەی لە کۆئەندامی هەستە دەماردا دروست دەبن بەتایبەتی بۆ بڕبڕەی پشت و مێشکی منداڵەکە
.
٢- بۆ بەهێزکردن و درێژبوونی گەشەی قژ و نینۆک زۆر بەسوودە.
٣- بۆ ئەو ئافرەتانەی کێشەی لەبارچوونی منداڵیان هەیە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ بەرگری کردن لە بوونی پێشوەختەی منداڵ.
٤- منداڵەکە دەپارێزێت لە توشبوون بە ئۆتیزم.
٥- یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات کە منداڵەکەی بە سروشتی لە دایک ببێت.
٦- پێویستە ئافرەتان گرنگی بە نانی بەیانی بدەن چونکە نانی بەیانی بەشێکی زۆری مادەی فۆلیکی تێدایە کە یارمەتی دەری دروستبوونی فۆلیک ئەسیدە.
٧- ئەو کەسانەی دایەت دەکەن بۆ دابەزاندنی کێشیان، پێویستە ڕۆژانە (کوپێک شیر) بخۆنەوە کە یارمەتی دەرە بۆ دەستکەوتنی بڕێکی باشی فۆلیک ئەسید.
٨- لەکاتی سووڕی مانگانە ئافرەتان پێویستیان بە فۆلیک ئەسید هەیە، چونکە پارێزگاری دەکات لە خوێنبەربوون یاخود پارێزگاری دەکات لە درێژبوونەوەی ماوەی سووڕی مانگانە.
٩- زۆربەی کات ئافرەتان تووشی خاڵ و لەکەی سەرپێست دەبن یاخود توشی کێشەی گۆڕانی پێست یان ئەو ئافرەتانەی دەکەونە تەمەنەوە خاڵ لەسەر ڕووخساریان دروست دەبێت، فۆلیک ئەسید یارمەتی دەدات لە چارەسەرکردنی گرفتی پێست.
١٠- بۆ ئەو ئافرەتانەی کە دووچاری دابەزینی فشاری خوێن دەبن (زەخت دابەزین) فۆلیک ئەسید بە چارەسەرێکی گونجاو دادەنرێت.
سەرچاوەکانی دەستکەوتنی (فۆلیک ئەسید):
(کاڵەکمۆزترێشووتیئەڤۆکادۆلیمۆپرتەقاڵبڕۆکلیقەڕنابیتفاسۆلیابەزالیاگوڵەبەڕۆژەشیر)
تێبینی:ـ نابێت بڕێکی زۆر لە "فۆلیک ئەسید" بخورێت چونکە کاریگەری نێگەتیڤ دروست دەکات لەسەر جەستە (خواردنی حەبی فۆلیک ئەسید دەبێت بە ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بێت).
ڕێژین قاسم