كاركردن، هۆكارێكه بۆ هێزتركردنی پێگهی كۆمهڵایهتی ئافرهتان
کارکردنی ئافرەتان میکانیزمێکە بۆ
باشترکردنی باری ئابووری خۆی و خێزانی، ھاوکات پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی لە کۆمەڵگە بەھێزتر دەکات. كۆمهڵگهش دهبێت هاوكار بێت بۆئهوهی ئافرهتان بێنه ناو كار و رێگه بدهن بهشداربن
لهپێشخستنی ئاستی ئابووری وڵات.
ئامینه ئهیوب یوسف، مامۆستای زانكۆ تیشك دهخاته سهرئهوهی ئهگەر سەرنج
بدەین لەسەردەمانی زوو ئافرەت زیاتر لە بواری بازرگانی و خاوەندارییەتی و ئابووری
كاریكردووە، بەڵام بەپێی قۆناغ ئافرەت ئەم توانایهی لێ زەوت كراو پیاو خۆی بە خاوەنی
بازرگانی و موڵكداری ئەزانێت و پێیوایه دهبێت ئافرەت لە ماڵ بێت، بەڵام لە دونیای
ئێستا كە قۆناغی پۆست مۆدێرنەیە دەبینن، ئافرەتیش لە كایەكانی سیاسی و ئابووری و
بازرگانی و... هتد، نموونەی زیندوون لە سەركەوتووی و بەرپرسیارییەتی ، ئێستا لە جیهان
ئافرەتان سەركردە و خاوەنكار و بەڕێوبەر و فەرماندەی هێزی چەكداری وڵاتەكانیانن،
ئافرەتیش دەڵێت من دەتوانم... ئیتر من بە تەنیا ژنی ماڵەوە نیم.
وەك دەبینن لە كۆمەڵگەی خۆمان، ئافرەت هاتۆتە نێو كایەی بازرگانی و
كاركردن بۆ ئەوەی خاوەنكار و خاوەن بازرگانی سەربەخۆبێت، شان بە شانی پیاو، وەك چۆن
ئەبینین لە ڕابردوو یەكەمین ئافرەت لە كوردستان (نەجیبە)خانی مەلای گەورە بوو چۆتە
بەرخوێندن، هەم لەرووی كۆمەڵایەتییەوە دەستكەوتێكی مێژووییە كە كچە مەلایەك شان بەشانی
رەگەزی پیاو بخوێنێت و مافی چینایەتی رەگەز بە دەست بێنێت ، هەم لە رووی زانستیشەوە
وەك ئافرەتێك بەشداری لە پێشخستنی كۆمەڵگەی كردووە، ئێستا چەندان نموونەی هاوشانی
خاتوو نەجیبەمان هەیە.
بۆیە دەبێت ئافرەت لەو قاڵبە بێتە دەرەوە، بەو پێیەی خاوەن بازرگانی و سەرمایەی
خۆی بێت، بۆ باشتركردنی ژیان و دونیا بیننی خۆی شان بەشانی خێزان یا هاوسەرەكەی تا
هاوكار بێت، یەكسانی جێندەری لەوەدا زیاتر یەكسان دەبێت كە پیاو و ژن لە كار یا لە
هەڵبژاردنی شتەكانی سەربەست بێت، ئێمە كاركردن بە یەكێك لەم نموونانە دادەنێین تا
رادەیەك وا دەكات ئەم هاوسەنگییەی جێندەری ڕابگیرێت.
بەڵام ئافرەتیش پێویستی بە كارە
و ئافرەتیش خاوەن هێز و بڕیارە، هەم دەتوانێ دایك بێت هەم دەتوانێت بازرگان و سەركردەش
بێت، بەڵێ گرنگی ئابووری سەربەخۆ بۆ ئافرەت پێویستە و گرنگە، كەم كەس دەتوانێت لەم
گرنگییە تێ بگات، چونكە هەم دەتوانێت هاوكار و هاوپشتیوانی هاوسەر و خێزانەكەی بێت،
تێیدا هەست بە بوون و هەیبەت و شكۆی خۆی دەكات وەك مرۆڤێك و وەك پیاو.
بۆیە ئەمە كاری پەروەردە و كاری رێكخراو و نێوەندەكانە كە بتوانن هۆشیاری
زیاتر بخەنە روو بۆ بەرچاو روونی زیاتر بۆ وشیاری ئافرەتان وەك ئەوەی ببن بە خاوەنی
ئابووری سەربەخۆ و كاری تایبەت بەخۆیان.
مهنسوور حسێن حمد، دهروونناس ئاماژه
بۆ ئهوه دهكات كه لە جیهاندا هەموو کێبرکێی سەرکەوتن دەکەن بۆ کارکردن یان
گەیشتن بەو خەونەی هەیانە. ئێستا ئەم کێبرکێیە تەنیا بۆ پیاو نەماوەتەوە، بەڵکو ئافرەتانیش
ئێستا دەچنە نێو ئەو کێبرکێیە. لە کۆمەڵگهی ئێمەدا ئەم دیاردەی کارکردنی ئافرەت
بە چاوێکی ترەوە سەیر دهکرێت، وەک بڵێی لادانە لە ڕێساو یاسای دابونەریتە
باوەکانی نێو کۆمەڵگه،بەداخەوە تا ئێستا بە شێوەیەکی بەرچاو ئەم ڕێگرییە کاڵ
نەبۆتەوە لە نێو خێزانی کورد،تابتوانێ ڕێگرنەبن کچ و هاوسەریان خاوەنکارو بیرۆکەی
تایبەت بەخۆیان بن. دەبێ کار بۆ هوشیاری زیاتر بکرێت. هەروەها یەکسانی جێندەری
لەوەدا زیاتر یەکسان دەبێت کە پیاو و ئافرهت لە کار یان لە هەڵبژاردنی شتەکانی
سەربەست بێت تاهاوسەنگی جێندەری یەکسان بێت. پێویستە لەو عەقڵە دۆگمایە بێینە
دەرەوە کە ئافرەت تەنیا ئافرهتی ماڵەوەیە، هەروەکو نجیب محفوز دەڵێت:ئەوانەی
توانای ئافرەت کەم دەنرخێنن،هیوادارم منداڵی دووبارە بکەنەوە بەبێ دایکیان.
سەحەر
حوسێن، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لەپەیمانگای تەكنیكی قەزای مێرگەسۆر دهڵێت: وەک راگەیاندنکارێک پێیوایە کارکردنی
ئافرەت لە دەرەوە لێپسراوێتی و ئەرک و ماندوبوونی زۆری ئەوێت.
بێگومان ئەو ئافرەتانەی کار دەکەن رووبەرووی
کۆمەڵێک بەربەست دەبنەوە جا چ لەنێو خێزانەکانیان یان لەنێو کۆمەڵگەدابێت کە لێی دەژی ، گرنگه ئهوهیه کە ئەو
بەربەستانە نەبێتە هۆی وەستاندنی بەڵکو بیکات بە پەیژە بۆ ئەوەی بەسەریدا
سەربکەوێت بە ئاوات و ئامانجەکانی خۆیان بگەن .
تێروانینی کۆمەڵگه بۆ کارکردنی
ئافرەتان لە دەرەوە، تێروانینێکی نەرێنی(خراپ)نییه، لە سەردەمی ئێستاشدا لە
هەرێمی کوردستان تێروانینی کۆمەڵگه گۆڕاوە
و کارکردنی ئافرەتان بە دیاردەیەکی ئاسایی و بگرە ئەرێنی(باش) سەیردەکرێت.
بههێزبوونی پێگهی ئابووری ئافرەتان،
دهبێته هۆی بههێزی رۆڵی لە خێزانەکەیدا، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بە
داتاوە کارکردنی ئافرەتان لە کۆمەڵگە زۆر رووی لە زیاد بوون کردووە بە جۆرێک
ئافرەتان زیاتر لە پیاوان کار دەکەن، وە لە دەرەوە دەمێننەوە، بەڵام
لە هەمانکاتیشدا هەندێک لە رەگەزی نێرینە خاوهنی فکرەیەکی کۆنەپەرستن ناتوانن قبوڵی ئەو
گۆرانکاریه خێرایانە بکات کە ئافرەتان کار بکەن تەنانەت ههندێکیان رووبەرووی
دەبنەوە بە شێوازێکی زۆر توندوتیژ، پێویستە
ئافرەتان لەگەڵ سەردەم برۆن رووبەرووی ئەو فکرە کۆنە پەرستانە ببنەوە وە
تێکیبشکێنن ، وە بەردەوام هەوڵی بەرهو پێشبردنی و پێگەیاندنی خۆی.
نیگار مێرگهسووری