تەندروستی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا

تەندروستی
30/01/2024

لە ئیستادا لە سەردەمێک دەژین کە سەردەمی سۆشیال میدیایە و دونیای پێشکەوتن ئەوە دەخوازیت و ڕۆژانە بەکاریدەهێنین و ناتوانرێت لێی دابڕێن ،بەڵام نابێت لەبیر بکەین کە کاریگەری خراپیشی زۆرە لەسەر جەستەو دەروون و لەڕووی تەندروستییەوە دەبێت ئاگاداری بین بەپێی ئامۆژگاریە تەندروستییەکان لەسەر بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و چۆنییەتی پاراستنی تەندروستی کۆمەڵێک خاڵ هەیە دەبێت ڕەچاو بکرێت:
١-کاتی بەکارهێنانی شاشەکان دیاربکرێن:لەبیرت بێت چاوت مافی بەسەرتەوە هەیە و ئەوەش دەبێتە هۆی تیکجوونی خەو و چاو.
٢-سنوردارکردنی کاتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا ,واتە دەبێت بزانرێت کەی و لە کوێ بەکاردێت بۆ نمونە لەسەر مێزی نان خواردن لەکاتی نانخواردن پێش خەو نابێت بەکاربێت .
٣-هۆشیاری لە بەکارهێنانی سایتەکان،دیاریکردنی ئەو سایتانەی کە فۆلۆی دەکەین و لێیان فێر دەبیت و دوور بکەوە لە و کۆمێنتانەی کە  وزەی نەرێنین یان ئەو سایتانەی بەردەوام دەنگوباسی نەرێنی بڵاو دەکەنەوە ئەوانە زیان بە  جەستەو دەروون دەگەینی.
٤-دیتۆکس بۆسۆشیال میدیا:بەواتای ئەوەی ماوە ماوە دووربکەوە لە سۆشیال میدیا ئینجا بۆ ڕۆژێک بیت هەفتەیەک یان هەرکاتێک و لەو ماوە گرنگی بدە بەچالاکییەکانی ڕۆژانە و تەواو سۆشیال میدیا لەبیر بکە.
٥-بینینی ڕاستی وێنەکان و بابەتەکان:بۆ نمونە هەموو کەسێک تەنها لایەنی جوانی ژیانی خۆی لەسەر سۆشیال میدیا دادەنێت بۆیە هەرگیز خۆت بەکەس بەراورد مەکە  لەبەرئەوەی کاریگەری نەرینی خراپ دروست دەکات لەسەر جەستەو دەروون.
٦-هەمەجۆر کردنی چالاکییەکانی رۆژانە کە تیادا گرنگی بدە بە جەستە و دەروننی خۆت دوور لە سۆشیال میدیا.
٧-تەواو لە سۆشیال میدیاوە خۆت ڕۆشەنبیر بکە بە ئاشنابوون بەو بابەتانەی کە پێویستن بۆ هۆشیاری .

دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
مامۆستای زانکۆ 
پسپۆری پزیشکی دادوەری

Designed and developed by AVESTA GROUP