(خەنە)
(خەنە)
خەنە، بۆیەیەکی روەکییە و لە داری خەنە وەردەگیریت، گەڵاکانی روەکی خەنە رەنگێکی سروشتییان تێدایە، کە دەتوانرێت بۆ رەنگژردنی قژ و پێست و نینۆکەکان و هەروەها قوماشی وەک چەرم و ئاوریشم لە پیشەسازیدا بەکاربهێنرێت.
گەڵاکانی خەنە لە میسری کۆن و هەروەها ناوچە گەرمەکانی دیکەدا بەکارهێنراوە لەوانە ئەمریکای باکور، باشووری ئاسیا، نیمچە دوورگەی عەرەبی و هەندێک ناوچەی ئەفریقا، لە ئێستادا ئەم ڕووەکە زیاتر لە کەشوهەوای گەرمی ئوسترالیا و پاکستان و هیندستان بڵاوبووەتەوە.
خەنە بۆیەیەکی سروشتی قژە کە لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت بەهۆی سوودە زۆرەکانی بۆ قژ هەروەها خاڵییە لە ماددە کیمیاییەکان و بەکارهێنانیشی بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
زیاتر بەشێوەی پاودەر بەردەەستە، کە بەهۆی وشککردنەوە و وردکردنی گەڵاکان دەستدەکەوێت پاشان دەتوانرێت، پاودەرەکە لەگەڵ ئاو قاوە یاخود ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکرێت، پاشان بۆ ماوەیەکی ماوەیەکی کورت دابنرێت دواتر بەکاربهێنرێت، هەروەها نابیت زیاتر لە هەفتەیەک بە گیراوەیی هەڵبگیرێت.
نەک تەنها قژت بەهێزتر دەکات بەڵکو چارەسەری قژی ماندو و تێکچوو دەکات بەهۆی سودە ئێجگار زۆرەکانیەوە.
سودەکانی بەکارهێنانی خەنە بۆ قژ
رەنگێکی سروشتی بە قژ دەبەخشێت
قژ بەهێز دەکات و ناهێڵێت تێکبشکێت
قژ بریقەدار دەکات
چارەسەری گرفتەکانی پێستی سەر دەکات
قژ نەرم دەکات و لاستیکییەکەی باشتر دەکات
قژ لە تێکچون و وشکبونەوە دەپارێزێت
لەگەڵ ئەو سودانەشدا مەرج نییە هەمو کەس بتوانن ئەم بەرهەمە سروشتییە بەکاربهێنن، بۆیە باشتر وایە پێش بەکارهێنان کەمێکی لێتاقیبکرێتەوە، هەروەها پرۆسەی بەکارهێنانەکەی درێژە و ئەگەریش بێزاربیت لە رەنگی قژت ناتوانی بە ئاسانی ئەو رەنگە لابەریت.
بەڵام بەکارهێنانی خەنە لەلایەن دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمەریکا(FDA) هێشتا بۆ پێست پەسەند نەکراوە، بەوپێیەی لە هەندێک کەسدا دەبێت هۆی خورانی پێست وهەستیاری دروست دەکات، بۆیە ناکرێت خەنە راستەوخۆ بۆ پێست بەکاربهێنرێت
ديانا ياسين