ئەو هۆكارانەی جەستە بە شێداری دەهێلێتەوە
ئەو هۆكارانەی جەستە بە شێداری دەهێلێتەوە .
شێداری لەش پێویستە بۆ مانەوە لەژیان ، نەك تەنها وزە بە لەش دەدات زۆر كات بۆ شێداركردنەوەی لەش و نەهێشتنی وشكی لەش ئاو بەكاردەهێنین ، بەڵام زۆر خۆراك هەن كە هەمان كار دەكەن و لەش شێدار دەكەنەوە…
ئەو خۆراكانەی وادەكەن لەش بە شێداری بمێنیتەوە :-
كولەكە : پڕە لەو پێکهاتە خۆراكیە كە بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە و یارمەتی شێداری لەش دەدات.
توور : یەكێكی ترە لەو خۆراكانەی كە بە ڕێژەیەكی كەم دەخورێت بەڵام لەسەدا 95٪ ئاوی تێدایە وە توور بڕێكی زۆر فۆسفۆر بە لەش دەبەخشێت.
شاتوو : یان تووی دڕکانە بەڕێژەی 87٪ ئاو پێك دەهێنێت وە بڕێکی زۆر ڤیتامین وكانزای تێدایە.
پەتاتە : یەكێكی ترە لەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندە بەئاو وە سەرچاوەیەكی باش پۆتاسیۆمی تێدایە وە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن .
باینجان : كە نزیکەی لەسەدا 89٪ ئاوی تێدایە وە خواردنی باینجان ڕێگری لە وشكبوونەوەی لەش دەگرێت وە برێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە.
چاوان خورشید