سودی رازیانە

تەندروستی
28/08/2024

سودی رازیانە رازیانە یەکێکە لەو گیایە بۆن خۆشانەی لە زۆرێک لە خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت، لە ریشاڵ و دژە ئۆکسان پێکهاتووە، بە خواردنی وەک دەرمان دەتوانرێت چەندین سوود بە تەندروستی بگەیەنێت.

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی رازیانە دەخەینە روو، کە بریتین لە:

١. یارمەتی نەهێشتنی ئازار و پێچی ناوسک دەدات، لەگەڵ رێگری کردن لە قەبزی و ئاوسانی سک و دڵەکزێ.

٢. کەمکردنەوە و چارەسەری نیشانەکانی کۆنیشانەی گرژبوونی کۆڵۆن ( I.B.S ) .

٣. باشترکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خواردن بە گشتی لە رێگای خاوکردنەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس، هاندانی رشتنی زەرداوی جگەر و زراو و زیاترکردنی سووڕی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس .

٤. یارمەتی نەهێشتنی هەندێک مشەخۆر و کرمی رێخۆڵە دەدات .

٥. نەهێشتنی ئازاری سەوەفان بە تایبەت سەوەفانی ئەژنۆ، لەگەڵ کەمکردنەوەی رەقبوونی جومگەکان .

٦. یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە دەدات .

٧. بۆ خانمان : نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە، رێکخستنی سووڕی مانگانە ، خۆپاراستن لە کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان، کەمکردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی، زیادکردنی بڕی شیر لە خانمانی شیردەر.

٨. دابەزاندنی کێش لە رێگەی کەمکردنەوەی ئیشتیها و کاراکردنی پڕۆسەی میتابۆلیزم و سووتانی چەوری و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس .

٩. کۆمەڵێک سوودی تر وەک بەهێزکردنی بەرگری جەستە، رێگری کردن لە پەتا، دابەزاندنی فشاری خوێن، خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ ، ڕەنگە رۆڵی هەبێت لە لەناوبردنی هەندێک بەکتریا، نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی هەناسە، شێدارکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی تامێسک .

١٠. چارەسەرکردنی ئازاری پێچی ناوسکی منداڵی ساوا، بەڵام پێویستە دوای راوێژکردن لەگەڵ پزیشکی منداڵان بەکاربێت .


- شێوازی بەکارهێنانی:

١. یەک کەوچکی چێشت لە تۆوی ڕازیانە بکووترێت بە جوانی و کوپێک ئاوی کوڵاوی بە سەردا بکرێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک و دابپۆشرێت، دەتوانرێت بە شێوەی چا بخورێتەوە پێش نان خواردن، هەروەها دەتوانرێت کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت، رۆژانە نابێت سێ کووپ زیاتری لێ بخورێتەوە .

٢. یەک کەوچکی چا زەیتی ڕازیانە لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم ، دەتوانرێت هەنگوینیشی تێ بکرێت .

٣. گوڵەکانی یان لاسک و گەڵاکانی دەکرێت بە سەوزی بکوڵێنرێن و بخورێتەوە پێش نان خواردن .  ئایە عەلی محمد 

Designed and developed by AVESTA GROUP