دووگیان بوون(سکپڕی)

تەندروستی
04/09/2024

دووگیان بوون(سکپڕی) بارێکی تایبەتی دایکان وخانمانە،هاوڕای قۆناغەکانی زۆرێک لەکێشەو ئازاری بۆ دروست دەبێت،بەهۆی گرانی بارەکەو ماوەی درێژخایەنیبارەکە،لەهندێ باردا خانمی دایک تەنها بەپشوو  وەرگرتن لەباری ناهەموارو ئازار ڕزگاری دەبێت بەڵام لەهەندێک باری تردا پێویستە لەژێر چاودێری ووردی پسپۆڕدا بێت،
جوڵان و چالاکی جەستەییوپەیڕەوی کردنی جۆرێک لەڕاهێنانی جەستەیی داڕێژراو لەژژێر چاودێری پسپۆڕانی (مناڵبوون،ڕاهێنانی وەرزشی چارەسەری) وەک ئەرکێکی ڕۆژانە بۆ خانمی دایکی دووگیان بوو بەگرنگیەوە تەماشەی دەکەن هاوکات بۆپەیڕەوی کردنی بەردەوام هانیان دەدەن بەڵام وەک ئاماژە پێدراوە پێویستە لەژێر چاودێری ووردی پسپۆڕاندا بێت.
لێرەدا بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکان لەسەر خانمی دووگیان(سکپڕ)ئەنجام دراوە ئاماژە بەچەند سودێکی چالاکی و کۆششی جەستەیی ڕێکخراو دەدەین،کاتێک خانمی دووگیان بەشێوەیەکی زانستی پەیڕەوی چالاکی جەستەیی دەکات،ئەوانیش:
1-پارێزگاری لەکێشی لەشی تەندروست دەکات.
2-باری خەوتن ڕێک دەخات.
3-ئاوسانی دەست وپێ کەم دەکاتەوە.
4-ئازارەکانی خوارەوەی بڕبڕەی پشت کەم دەکاتەوە.
5-ئەەری تووش بوون بەنەخۆشی شەکرەی دووگیانی،کێشەکانی بەرزبوونەوەیفشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
6-زیادبوونی نەرمی ماسولکەکان و جومگەکانی خوارەوەی لەش زیاد دەکات،بۆئاسانی کرداری لەدایک بوون.

Designed and developed by AVESTA GROUP