هۆکارەکانی وشکبوونی پێست

تەندروستی
11/09/2024

هۆکارەکانی وشکبوونی پێست

 بەهۆی لەدەستدانی ئاو لە چینی دەرەوەی پێست. لەوانەیە بەهۆی ئەمانەوە بووبێت:

١-ژینگەی ژیان لە بارودۆخی سارد و ڕەشەبا یان کەش و هەوای شێی نزم.

٢-زۆر خۆشوشتن یان زۆر مانەوەلە گەرماو . بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم دەبێتە هۆی وشککردنەوەی پێست. خۆشوشتن زیاتر لە جارێک لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی لابردنی چەوری سروشتی لە پێستت.

٣-سابوونی خراپ و پاککەرەوەی بەهێز. زۆرێک لە سابونەکان، پاککەرەوەکان و شامپۆ شێ لە پێستت لادەبەن چونکە بۆ لابردنی چەور دروست کراون.

٤-نەخۆشییەکانی تری پێست. ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پێستیان هەیە وەک ئەکزیما کە ئەگەری وشکبوونی پێستیان زیاترە.

٥-چارەسەری پزیشکی. هەندێک کەس پاش چارەسەری شێرپەنجە، وەرگرتنی هەندێک دەرمان پێستی وشک و ئەستوور دروست دەبن.

٦-پیربوون. لەگەڵ تەمەن پێست تەنک دەبێت و کەمتر چەوری پێویست بۆ هەڵگرتنی ئاو بەرهەم دەهێنێت


رازیە کانەبی
ناوەندی دەوروبەری هەولێر

 بەهۆی لەدەستدانی ئاو لە چینی دەرەوەی پێست. لەوانەیە بەهۆی ئەمانەوە بووبێت:

١-ژینگەی ژیان لە بارودۆخی سارد و ڕەشەبا یان کەش و هەوای شێی نزم.

٢-زۆر خۆشوشتن یان زۆر مانەوەلە گەرماو . بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم دەبێتە هۆی وشککردنەوەی پێست. خۆشوشتن زیاتر لە جارێک لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی لابردنی چەوری سروشتی لە پێستت.

٣-سابوونی خراپ و پاککەرەوەی بەهێز. زۆرێک لە سابونەکان، پاککەرەوەکان و شامپۆ شێ لە پێستت لادەبەن چونکە بۆ لابردنی چەور دروست کراون.

٤-نەخۆشییەکانی تری پێست. ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پێستیان هەیە وەک ئەکزیما کە ئەگەری وشکبوونی پێستیان زیاترە.

٥-چارەسەری پزیشکی. هەندێک کەس پاش چارەسەری شێرپەنجە، وەرگرتنی هەندێک دەرمان پێستی وشک و ئەستوور دروست دەبن.

٦-پیربوون. لەگەڵ تەمەن پێست تەنک دەبێت و کەمتر چەوری پێویست بۆ هەڵگرتنی ئاو بەرهەم دەهێنێت.
رازیە کانەبی

Designed and developed by AVESTA GROUP