تایبەتمەندی کەسانی ژەهراوی
تایبەتمەندی کەسانی ژەهراوی
1 خۆ ویست ( نەرگسی ):
ئەم کەسانە تەنها بیر لە خۆیان دەکەنەوە و هاوسۆز نین، هەروەها هەست دەکەن هەنگاوێک لە سەرووی کەسانی دەوروبەریانەوەن.
2 کۆنتڕۆڵکەر ( تەداخولکردن ) :
ئەم کەسانە هەوڵ دەدەن کۆنتڕۆڵت بکەن و لە هەموو ساتێکدا دەستوەردان لە بڕیارەکانت بکەن و ئەو هەستەت بۆ دروست بکەن کە تۆ بە تەنیا ناتوانی مامەڵەکە لەگەڵ هیچ شتێکدا بکەیت .
3 وزەت بەکاردەهێنن:
کەسانێک کە بە هەڵە دۆزینەوە و ڕەخنەی توند و تیژ وزەت زۆر کەم دەکەنەوە.
٤ درۆزن:
ناتوانی پشت بە قسەی ئەم کەسانە ببەستیت.
5 ئیرەیی:
ئەم کەسانە تەحەمولی سەرکەوتنی بەرامبەرەکەیان ناکەن .
٦ دەنگۆ گێڕ ( نەپاراستنی نهێنی ) :
ئەم کەسانە هەرگیز نهێنی پارێز نین و بە هیچ شێوەیەک متمانەیان پێناکرێت.
“ شێوان ڕۆستەم “