گرنگی ئابووری سەربەخۆ بۆ ئافرەتان
ئافرەت بەشێکە لە پێکھێنەری کۆمەڵگا، ڕۆڵی
بەرچاو کاریگەری ھەیە لە گەشەسەندن و بەرەو پێش چوونی خێزان و کۆمەڵگا. ئابووری سەربەخۆ
بەشێکە لەو ھۆکارانە بۆ گەیشتن بە مافەکانی ئافرەتان و گێڕانەوەی ھاوسەنگیە لە ئەرک
و ماف دا وەھەروەھا بۆ گەیشتن بە ئازادی پێویستە ئافرەتان خاوەن داھات و ئابووری سەربەخۆی
خۆیان بن. ئابووری سەربەخۆ بۆ ئافرەتان گرنگ و کاریگەرە لە چەند رەھەندێکەوە لەوانە:
١- ئەو ئافرەتانەی کە خاوەن ئابووری سەربەخۆن
ھێز و کاریگەریان زیاترە لەسەر خێزان و کۆمەڵگا وە متمانەیەکی زۆر بە خودی خۆی و
کارەکەی و ھەنگاوەکانی ھەیە بۆ باشترکردنی کار و پیشەکەی.
٢- ئەو ئافرەتانەی کە خاوەن کاری تایبەت بە خۆیانن
دەتوانن خاوەن بڕیای گرنگ ویەکلاکەرەوەی خۆیان بن لە بوارەجیاجیاکاندا کە ئەمەش
کاریگەری ئەرێنی دروست دەکات لە بەھێزکردنی کەسایەتی خۆی و پاراستنی پێگەی خۆی لە
ناو خێزان و کۆمەڵگا.
٣-کارکردنی ئافرەتان ھۆکارێکە بۆ ھاوسەنگی ڕێژەی
نێوان ئافرەتان و پیاوان لە بازاری کارکردن.
٤-ئافرەتان خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان
بوون ئەگەر لە ھەر کەرتێکی تایبەت کار بکەن چاوەڕوانی کەرتی حکومی ناکان ھەتا دابمەزرێن
بەڵکو دەبنە خاوەن داھاتی سەربەخۆی خۆیان.
٥-تێکەڵ بوونی ئافرەتانە بە کۆمەڵگا و دنیای
دەرەوە و چاوکراوەییان بۆ باشتر کردنی کارەکانیان وە ھەروەھا لە ڕووی دەروونیەوە ئەو
ئافرەتانە زیاتر ھەست بەئارامی دەکات و دەبینێت کە لە ناو کۆمەڵگاکە و خێزانەکەی جێ
دەستی دیارەو خاوەن کاری خۆیەتی.
٦-ھۆکارێکە بۆ کەم بوونەوەی توندوتیژی دژ بە
ئافرەتان و کەم بوونەوەی کێشەکۆمەڵایەتیەکان.
٧-ھاوکارێکی باش دەبن بۆ خێزان و خانەوادەکەی
وە دەبێتە ھۆی فرەچەشن کردنی داھاتی خێزان.
٨-سود و گرنگی ھەیە بۆ بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگا
ھۆکارێک دەبن بۆ ئەوەی ئافرەتانی تر بتوانن بێنە پێشەوە و ھەلی کار بۆ ئافرەتان بڕەخسێت.
ھەموو ئەم خاڵانەی کە باسمان کرد ھۆکارێک
دەبێت بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست و خێزانێکی تەندروست و دواجار کۆمەڵگایەکی تەندروستمان
ھەبێت وە چەندین کاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر خێزان و کۆمەڵگا ھەر بۆیە ھاوکاری و
پاڵپشتی پیاوان لەناو خێزانەکانیان ھۆکارێکی کاریگەرە بۆ سەرکەوتن و بەرەپێشچوونی
ئافرەتان وە پەروەردگار بەھرەیەکی بە ئافرەتان بە خشیوە کە ئەتوانن لەیەک کاتدا بە
چەند کارێک ڕابگەن بەڵام زۆر گرنگە ھاوسەنگی رابگرن لەنێوان ھاوسەرەکانیان و منداڵ
و ماڵ و پەیوەندیە کۆمەڵایەتەکانی بەھۆکاری ئەوەی ھەمیشە نموونەیەکی باش و سەرکەتووبێت بۆ ئافرەتان وە ھەمیشە لەو داھاتەی
کە بەدەستی دەھێنن بەشی تەرخان بکەن بۆ وەبەرھێنان و بەرەپێش چوونی خۆیان و کارەکانیان.