چەند رێنماییەک بۆ دەستگیراندارەکان

رێنمایی پێش هاوسەرگیری
02/09/2019

ماوەی دەستگیرانداری هەستیارە و پێویستە بزانیت چۆن ڕەفتاردەکەیت بۆ ئەوەی لەکەسی بەرامبەرت تێبگەیت و لەهەمانکاتدا دوور لە ناخۆشی و کێشە هەوڵبدەن ژیان دروستبکەن.

لەمبارەیەوە پێگەی layalina چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەو کەسانەی دەچنە نێو ژیانی دەستگیرانداریەوە:

1-هەرگیز هەوڵمەدە بەیەکجار هەموو تایبەتدمەندی و زانیاریەکانی ژیانی خۆتی پێ بگەیەنیت، چونکە پەلەکردن سەرکەوتنی لەدوا نییە، بەپێچەوانەوە هەوڵبدە وردە وردە هەنگاوەکان بنێیت.

2-سروشتیانە ڕەفتار بنوێنە و هەرگیز هەوڵمەدە نواندن بکەیت لەپێناو بەدەستهێنانی هیچ شتێک، چونکە نواندن ماوەکەی کاتیە و دەردەکەوێت.

3-پێویست ناکات لەگەڵ هەموو کێشە و گرفتە خێزانیەکان یان تایبەت بە هاوڕێیانت تێکەڵاوی بکەیت و هەموو شتێک باس بکەیت، یاخود لەسەرەتاوە هەموو شتێک بدەیت بەدەستەوە و کلیلی نهێنی تایبەتمەندیەکانتی بدەیتێ.

4-هەمیشە میهرەبان و بەسۆزبە لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان و دەستگیرانەکەت، هەرگیز خۆت بە بەرپرسی سەرەکی مەزانە و دەسەڵات مەسەپێنە بەسەریاندا.

5-گرنگی پێ بدە و بەسۆزەوە ڕەفتار لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بکە و ڕۆتینەکان بشکێنە و دیاری پێشکەش بکە، بەڵام مەرج نییە گرانبەها بێت، ڕەنگە شوکولاتەیەک یان گوڵێک بۆ ئەو هەموو دونیا بێت.

6-پارێزگاری لە شیکی و جوانیەکانی خۆت بکە و سروشتی بە، هەرگیز هەوڵمەدە شتێک ئەنجامبدەیت کە بۆ تۆ ناشێت.


خەندان لایف

Designed and developed by AVESTA GROUP