خەجەباوە

ئافرەتە پێشەنگەكان
01/10/2019


خەجەباوە، ئەو ژنەی بووە سیمبولی ڕاپەڕین لە شاری هەولێر، ئەگەرچی یەکەم ئافرەت نییە کە لە شۆڕش و بەرخودانی کورددا شەهید بووبێت، بەڵام لەڕاپەڕینی شاری هەولێردا هەموو کەس ناوی ئەوی بەبیردا دێتەوە. ئه‌و بۆ ئازادکردنی شارەکەی چوو، گەرچی شارەکەی ئازاد بوو، بەڵام خۆی نەیبینی و شەهید بوو.
هێشتا شار نەخرۆشا بوو، بەڵام کوچە و شەقامەکان پڕی مقۆمقۆ بوو، هەر کەس بە گوێی ئەوی دیکەدا دەیچرپاند، وادیارە کەمێکی دیکە پێشمەرگە لە چیاوە دێتە خوارەوە، بۆیە هەموو ئافرەتانی كۆڵانه‌كه‌ی كۆده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ كوڕ و برا و خزمه‌كانی، بەدروشمەوە، به‌ره‌و مه‌نزوومه‌ و محافەزە هێرش ده‌به‌ن.
ئافرەتێکی بەهێز و چوست و چالاک بوو هەمیشە کورد پەروەر و دلسَۆزی بۆ کورد و کوردستان لە مێشک و دڵی دابووە.
لە ساڵی 1962 دا پەیوەندی بە شۆرشی مەزنی ئەیلوول کردووە لە زۆربەی شەرەکاندا هاوکاری و بەشداری کردووە وەک شەرەکانی " ئاخودا و دیدەوان و بێستانە و سماقوڵی
خه‌جیج حه‌مه‌د باوه‌، سێ كچ و چوار كوڕ و ناوێکی لەبیرنەکراوی کردە میراتی پاش خۆی. ئەو له‌ گوندی مه‌لا قه‌ره‌ی ده‌شتی هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌.
ئەو له‌ پێشمه‌رگایه‌تیشدا چەندین سه‌ركێشی كردووه‌. برینداری به نهێنی بردووه‌ته‌وه‌ ناو شار، حه‌شارگه‌ی چه‌كی له‌ ماڵەکەی خۆی بۆ پێشمەرگە دروستكردووه‌،
هەر بۆیە خەجە باوە، لە (11/ئازاری/1991) شەهید دەبێت، بەڵام ناوی دەستپێدەکات....دروود و سڵاو لەروحی پاکی ئەم ئافرەتە تێکۆشەرەو سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

Designed and developed by AVESTA GROUP