شیفا گەردی

ئافرەتە پێشەنگەكان
01/10/2019


شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی لە 1-7-1986 لە ئاوارەيی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایک بووە. لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە و لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.
لە ساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە، لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە.
لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە و بەریوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.
شیفا گەردی، یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە هەرە چالاک و کاراکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی رووداوەوە، ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو و میدیای کوردی بوو، جگە لەوە بەڕێوەبەڕێکی کارا و کاریگەری تۆڕی میدیایی رووداو بوو.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد و بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد.
رۆژی شەممە 25/02/2017، بەداخەوە لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو.... سڵاو لە روحی پاکی شیفا گەردی

Designed and developed by AVESTA GROUP