کچە کوردێک لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە خەڵات کرا

جیهان
06/09/2020

 تانیا مەحموود، گەورە راوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەلایەن گوتەبێژی هاوپەیمانییەکەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا و دەڵێت "وەکو مەدەنییەک لە ریزەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا خەڵاتکراوم و خەڵاتی شارەزاییە لە بواری دژەتیرۆر".

ئەو کچە کوردە لەبارەی خەڵاتەکەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو، گوتی "خەڵاتەکە دەدرێت بەو کەسانەی کە رۆڵی تایبەت دەگێڕن لە پلاندانان، راوێژکاری و کارکردن لە هەموو ئەو بەرنامانەی کە پەیوەستن بە دژەتیرۆرەوە".

تانیا خەڵکی سلێمانییە و ئێستا لە ئەمریکا دەژی، لەبارەی ئەوەی کە هەستی چۆنە بە وەرگرتنی خەڵاتەکە ئاماژەی بەوە کرد "بەدڵنیاییەوە خۆشحاڵم، چەندین خەڵاتی دیکەشم وەرگرتوون، بەڵام ئەم خەڵاتە یەکێکە لەو خەڵاتە تایبەتانەی کە لەلایەن فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێشکەشکراون".

لە ساڵی 2004ەوە تانیا لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کاردەکات و ماوەی چوار ساڵیشە وەکو گەورە راوێژکار لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کاردەکات.


سەرچاوە: رووداو

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0609202016?utm_source=KwikPlayer&utm_medium=KwikShare&utm_campaign=KwikMotion
Designed and developed by AVESTA GROUP