کچێکی یاریزان دەبێتە ئاگرکوژێنەرەو

جیهان
21/05/2022


دوای ئەوەی ئاگرێک لە شوێنی بزنسی باوکیدا دروستبوو، کلۆی کاسار بینی کە چۆن تیمی بەرگری شارستانی بەپەرۆشییەوە کاری خۆیان دەکەن، ئەوەش بووە ھاندانێک بۆی کە بچێتە ناو تیمی ئاگرکوژێنەرەوەکانی ئافرەتان. 

کلۆی دەڵێت: ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بۆ من لەکاتێکدا ئەوان لەژێر فشارێکی زۆردابوون، بەڵام لەوپەڕی هێمنی و بە پرۆفیشناڵانە مامەڵەیان لەگەڵ بارودۆخێکی پڕ فشاردا دەکرد و تەنھا لەھەوڵی پاراستنی شوێنەکەدا بوون بۆئەوەی بەکەمترین زیان کۆتایی پێ بێت. 
ئەو ئەزموونە هانی کلۆی داوە بۆ ئەوەی بچێتە ناو تیمی ئاگرکوژێنەوەی لەندەن و ببێتە یەکێک لە ستافی ئاگرکوژێنەرەوەکانی ئافرەتانی ئەو شارە.

ھەروەھا کلۆی یاری بەرزکردنەوەی قورسایی دەکات و له پاڵەوانیەتی بەریتانیا بۆ ساڵی 2019 توانی مەدالیای برۆنز بباتەوە.

Designed and developed by AVESTA GROUP