بووكه كورده‌كه‌ی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا به‌هۆی جیاكاری ره‌گه‌زییه‌وه جیابۆوه
هانا جاف و هاری رۆپەر
کورزۆن کە بە "هاری و میگان"ـی نوێی بەریتانیا دەناسران، دوای 18 مانگ
لە هاوسەرگیری جیابوونەوە. هاری کوڕی پەیکەرتاشی ناوداری
بەریتانی، لۆرد تینهام و هەروەها میراتگری پارکی پیلوێلییە کە رووبەرەکەی 607
هێکتارە لە هامشایەر.
هانا
جاف، كه دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی جافه و نه‌وه‌ی داوود به‌گی جاف، سه‌رۆكی
عه‌شیره‌تی جاف، باپیری هانا (داودبەگی جاف) لەساڵی 1935ـەوە هەتا ساڵی 1958 وەك
نوێنەری كەركووك و گەرمیان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووە
هاری و هانا لە ئەیلوولی
2019 لە رێگەی کچە شاهانە مارتا ستیوێل یەکدییان ناسی، دوای دوو مانگ کوڕە
شاهانەکە لە بەرزاییەکانی گستاد لە سویسڕا داوای هاوسەرگیری لە هانا کرد، لە
شوباتی 2020 هانا و هاری هاوسەرگیریان کرد.
هانا جاف لە 2013ـەوە
لانیکەم دوو جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و رۆڵێکی بەرچاوی لە گەیاندنی
مەینەتی ئاوارە و پەنابەران بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبووە، هانا جاف لە تێد ئێکس
کوردستان و لە سیمینارێک لە زانکۆی کوردستان لە ساڵی 2013 چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی بۆ
گەنجانی کورد باسکرد.
هانا جاف له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: دوای 18 مانگ له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، بڕیاری دا جیا ببێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ
ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه له خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیادا مامه‌ڵه‌ی
توندوتیژ و خراپی له‌گه‌ڵ كراوه و به چاوی جیاكاری ره‌گه‌زی سه‌یری كراوه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كورد بووه. به‌رده‌وام به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و
به‌رپه‌رچی توندوتیژییه‌كانی داوه‌ته‌وه.