ئاماری تووشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره بۆ ساڵی 2020 له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر (319)یه به‌به‌راورد به ساڵی پار (500) كه‌س بوون
14ی نۆڤه‌مبه‌ر، رۆژی
جیهانی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه، له‌م رۆژه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باس له
ئاماره گشتیه‌كانی توشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات.
بێگومان
ساڵانه رێژه‌ی توشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره له هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆرێت. بۆ نموونه ئاماری ساڵی 2020 له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر (319) به به‌راورد به ئاماری ساڵی رابردوو (500) بوو واته رێژه‌ی تووشبوون به
نه‌خۆشی شه‌كره كه‌می كردووه، ئه‌مه تایبه‌ت به‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێش دووگیانبوون
و دوای دووگیانبوون توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون.
هه‌ر
سه‌باره‌ت به هۆكارو خۆپارێزی له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره ( دكتۆر بێستون
مسته‌فا ئه‌حمه‌د ) پسپۆری نه‌خۆشی شه‌كره به‌م جۆره بۆ (هێلین میدیا) دوا:
شەکرە نەخۆشیەکی باوی درێژخایەنە، ڕودەدات بەهۆی
پەککەوتنی زیندە چاڵاکی پێکهاتەی خۆراک (بەتایبەت کارۆهایدرێت/شەکر) لە ئەنجامی
کەم دەردانی ئەنسۆلین لە پەنکریاس یاخود نەتوانینی بەکارهێنانی ئەمسۆلین لە
خانەکانی لەش.
ده‌توانین
به‌م رێگایانه خۆمان لە نەخۆشی شەکرە بپارێزین:
گۆڕینی
شێوازی ژیان: ئەگەر ڕاستگۆبین لەگەڵ خۆمان دەزانین کە دایم چالاک نین وە خۆراکیشمان
بەردەوام تەندروست نیە. ڕەنگە بۆ زۆربەی خەڵک ئەمە گرفت نەبێت، بەڵام ئەگەر شەکرەت
لە خوێن تۆزێک بەرزبێت (پێش شەکرە) ڕەنگە کێشەی زۆرت بۆ دروست بکات. ئەو
گۆڕانکاریانەی کە لە شێوازی ژیانت دەتوانی بیکەی بریتین لە:
- خۆراکت بگۆڕە
- کێشت دابه‌زێنه ئەگەر قەڵەوی
ڕەنگە
تەنها ئەم دوو هەنگاوە بەسبێت بۆ ئەوەی پارێزراوبیت لەم نەخۆشیە. بە دابەزینی
تەنها چەند کیلۆیەک دەتوانی گۆڕانکاریەکی زۆر له جه‌سته‌ت دروست بكه‌یت. بۆ ئەم
مەبەستە دەتوانی تەنها كه‌مێك کەمتر بخۆی، گۆڕانکاریەک بکە لەو شتانەی کە ڕۆژانە
دەیخۆی و دەخۆیەوە، وە جوڵەت زیاد بکە. بەردەوامبون گرنگترین هۆكاره.
ئەو
گۆڕانکاریانەی کە پێویستە لە خۆراکت بیکەی بریتین لە:
- دوورکەوتنه‌وه لەو خۆراکانەی کە
نیشاستەیان زۆرە؛ وەکو پەتاتە، برنج، نانی سپی و هەویرکاری. ئەگەر پێت زەحمەتە
وازیان لێبینی دەتوانی برنجی قاوەیی و نانی بۆر بخۆی لەجیاتی.
- دوورکەوتنه‌وه لەو خۆراکانەی کە
شەکری سپیان تێدایە (شیرینی، پاقلاوە، کێک، شەربەت و خواردنەوەی گازی)
- زیاتر سەوزە و میوە بخۆ.
- دوورکەوە لە خۆراکی قوت‌و کراو.
وەرزش
و جوڵە زۆر گرنگە چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی شەکر وە کێشت دادەبەزی.
ئەگەر
وەرزشت پێناکرێت دەتوانی جوڵەی ڕۆژانەت زیادبکەی؛ بە پیاسە بڕۆ بازارکردن، بە
پیادە بڕۆ شوێنی کار یان جێگەی مەبەست.
دكتۆر
بێستون ئاماژه به نیشانه‌کانی نه خۆشی شه کره ده‌كات و ده‌ڵێت: ڕەنگە له‌سه‌ره‌تا هیچ نیشانەت نەبێت کەچی شەکرەشت
بەرزبێت. گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە بریتین لە:
- بێتاقەتی
- ئه‌گه‌رچی زۆریش دەخۆی بەڵام هەر هەست بە برسێتی دەکەی
- تینوبوون
و زۆر میزکردن
- دانانی كێش
- توانای بینینت لاواز دەبێت یان پێیاکانت گەرمدادێت
هۆكاره‌كانی
نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌مانه‌ن:
بەشێوەکی
گشتی دوو جۆر شەکرە هەیە؛ جۆری دووەم زیاتر لەو کەسانە ڕودەدات کە داک و بابیان
هایتیان، جۆری دووەم ڕودەدات لە ئەنجامی تێکشکانی ئەوخانانەی کە ئەنسۆلین دروست
دەکەن لە پەنکریاس.
له كاتی دووگیانی نه خۆشی شه کره، ناتوانی ئه
نسۆلین به پێ پێویست به رهه م بهێنێت بێگومان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دروستکردنی
بەرگری دژی ئەنسۆلین بەهۆی دەردانی مادەیەک لە وێڵاشەوە کە پێیدەوترێت TNF بەتایبەت لە سێیەکی سێیەمی
دووگیانی. لە بەشێکیتری لە ئافرەتان پەنکریاسیان توانای دەردانی ئەنسۆلینی
بەپێیپێویست نیە.
ئاماده‌كردنی:
دڵخواز هه‌ولێری