10ی دیسه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی مافی مرۆڤه
رۆژی 10 دیسه‌مبه‌ری هەموو ساڵێک، وەک رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ لە لایەن رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری كراوە.
ئەو رۆژە لە 10 دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1948 لە کۆبوونەوەیەکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکرا و وەک رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ راگەییهندرا.
رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، بە جاڕنامەی مافی مرۆڤ ناسراوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان مافەکانی مرۆڤی لە 30 بەند کۆکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ کردووە.
لەبارەی ئامارەكانی مافی مرۆڤ تایبەت به پرسی ئافره‌تان ، بۆ ساڵی 2020 نەتەوە یەکگرتووەکان چەند ئامارێكی بڵاوکردەوە:
- رۆژانه 137 ئافره‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانه‌وه كوژراون، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌تا ساڵی 2017 (87000) كوژراون.
- كه‌متر له 40% ئافره‌تان كه توندوتیژیان له‌گه‌ڵ كراوه، هاوكاری كراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی رووبه‌روویان بۆته‌وه.
- له جیهاندا كه‌متر له 155 وڵات یاسای توندوتیژی خێزانیان هه‌یه، 144 وڵات یاسای ده‌ستدرێژی سێكسی له‌كاردا، هه‌یانه.
- له 2019، 1 له‌سه‌ر 5 ی كچان له پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی هاوسه‌رگیریان كردوه.
- 15 ملیۆن كچ له هه‌موو جیهاندا له نێوان ته‌مه‌نی 15 بۆ 19 ساڵی توشی ده‌ستدرێژ سێكسی ده‌بنه‌وه.
- هه‌تا مانگی سێپته‌مبه‌ری 2020 ، له 48 وڵاتی جیهان به‌هۆی كۆرۆناوه ئه‌و توندوتیژی دژی ئافره‌تان كه ده‌كرێت، رێگیری لێكراوه.
- له هه‌ر 10 ئافره‌تێك له ئه‌وروپا ، ئافره‌تێك توشی هه‌راسانكردن ده‌بێته‌وه له‌رووی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێته‌وه.
- له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئه‌فه‌ریقا له‌نێوان 40-60% ئافره‌تان له شوێنه‌گشتیه‌كان رووبه‌رووی توندوتیژی سێكسی ده‌بنه‌وه.
- له پێنج هه‌رێمدا له جیهان، له 82%ی ژنانی په‌رله‌مانتار له‌كاتی كاركردندا رووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.