یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
04/01/2021

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە جوانترین پیرۆزبایی لەكوردستانیانی ئازیز بەتایبەت ئافرەتانی خۆشەویست و خێزانی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم ستاف و ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەکەین. هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی بەرەوپێشچوونی زیاتری ڕێكخراوەكەمان بێت و ساڵی بەدیهێنانی دەستكەوتی زێدەتر بێت بۆ ئافرەتانی كوردستان، ساڵی گەشەپێدان و باڵادەستبوونی توانا و گرنگیدان بێت بە پرسی ئافرەتان لەكۆی بوارە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان. بە ئومێدین ساڵی تازە، ساڵێك بێت دوور بێت لە نەخۆشی و ناخۆشی، ساڵی خۆشگوزەرانی و دڵنیایی زیاتر بێت بۆ گەلی كوردستان، خوازیارین هەمیشە وڵاتمان ئاشتی و ئارامی تێدا بەرجەستەبێت و خاك و وڵاتمان پارێزراو و نیشتمانمان هەر ئاوەدان بێت . یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢٠

Designed and developed by AVESTA GROUP