پەیامی پیرۆزبایی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

کوردستان
10/01/2021


بەبۆنەی دانانی بەڕێز ماردین حیکمەت وەک بەڕێوبەری شارەوانی برایم خەلیل بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرک و کارەکانیدا.
ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان لە بواری بەشداری سیاسی و پێگەی بڕیار بە تایبەت لەو ئۆرگان و ناوەندانەی تەنها تایبەتمەند نین بە کاروباری ئافرەت و پەیوەندییان بە ژیانی گشتی هەیە هەنگاوی گەورەیان بڕیوە و کارەکتەری دیار و بەرچاون .
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکدارکردنی ئافرەت لە پێگەکانی بڕیار متمانەی خۆی بە توانای ئافرەت دەسەلمێنێت و ئێمەی ئافرەتانیش وێڕای دەستخۆشی شانازی بەو پێشکەوتنانە دەکەین و چاومان لە هەنگاوی گەورەتر و دەرفەتی زیاترە.
بەڕێز ماردین هەروەها لە پێکهاتەی کریستیانە ئەمەش جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە هەرێمی کوردستان سەرزەمینی پێکەوەژیانی یەکسانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانە و حکومەتی هەرێم دەرفەتی یەکسان بۆ هەموان دەڕەخسێنێت.

دووبارە پیرۆزباییی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و دڵنیایین کە لە ئاست بەرپرسیاریەتیدا دەبێت.

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
۱٠ی۱ی۲٠۲۱

Designed and developed by AVESTA GROUP