ئهو ئافرهتانهی لهدهرهوهی ماڵ كاردهكهن، كهمتر تووشی شێرپهنجه ئهبن.
زانایانی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئەنجوومەنی
نەخۆشی شێرپەنجە لە وڵاتی دانیمارك، شیكردنەوەیان بۆ زیاتر لە 38 هەزار ئافرەتی سەرووی
50 ساڵی كە شێرپەنجەی مەمكیان هەیە ئەنجامدا،
بە شێوازێك كە هەر یەكە لەو ئافرەتانە لەگەڵ
5 ئافرەتی تەندروست كە بە رێككەوت هەڵبژێردرابوون بەراورد كران ، ئەنجامەكە دەریخست
كە ئەو ئافرەتانەی بۆ ماوەی 20 ساڵ لە دەرەوەی ماڵ كاریان كردووە، رێژەی تووشبوونیان
بە شێرپەنجەی مەمك زۆر كەمە. هەروەها ئەو ئافرەتانەی خۆیان بەرهەتاو دەدەن و بە پێی
پێویست ویتامینی "دی" وەردەگرن، زۆر كەمتر تووشی لەو جۆرە شێرپەنجەیە دەبن.