شاندێكی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تان سه‌ردانی بابێ شێخی ئێزدیان، شێخ عەلی ئیلیاس_یان کرد

کوردستان
10/02/2021

ئەمڕۆ ڕێكەوتی۱٠ی شوباتی ٢٠٢١؛  دكتۆرە ڤیان سلێمان سكرتێر و هەڤاڵانی ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی دانانی وەک بابێ شێخی ئێزدیان سەردانی شێخ عەلی ئیلیاس_یان کرد.
لەو سەردانەدا بە ناوی گشت ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان پیرۆزباییان لە بابەشێخ کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرک و کارەکانیدا، هاوکات هیوایان خواست کە بوونی بەڕێزیان لەو پێگە پیرۆزەدا ببێتە هۆکاری گەڕانەوەی ئارامی و گەشەسەندن بۆ ئێزدییەکان و زیاتر قوڵبوونەوەی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان و کۆتایی هاتن بە نەهامەتییەکان، هاوکات تیشکیان خستەسەر ڕۆڵی یەکێتی ئافرەتان لە پشتیوانی ئافرەتانی ئێزدی و لەخۆگرتنی خواست و داواکارییەکانیان

Designed and developed by AVESTA GROUP