ئافرەتێکی نایجیری بووە سەرۆکی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی

جیهان
16/02/2021

ئینگۆزی، خەڵکی نایجیریایە و تەمەنی 66 ساڵە، دەبێتە یەکەم ئافرەت و یەکەم ئەفریقییەک، کە پۆستی سەرۆکی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی پێدەسپێردرێت.

164 وڵات لە جیهاندا  ئەندامی رێکخراوی بازرگانیی جیهانین. ئینگۆزی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوەکە دەبێت کە ئەرکی رێکخستنی یاسا و رێسا بازرگانییەکانی لە ئاستێکی نێودەوڵەتی پێدەسپیردرێت.

جگە لە دانانی یاسا و رێساکان، رێکخراوی بازرگانیی جیهان هەروەها ئەرکی یەکلاییکردنەوەی کێشە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندامی لە ئەستۆدایە.

ئینگۆزی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی رێکخراوەکە رایگەیاند هەوڵدەدات بۆ ئەوەی کاروباری بازرگانی لە ئاستی جیهاندا هاوسەنگ و دادوەرانە بکات.

Designed and developed by AVESTA GROUP