یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ھەفتە بازاڕی بەرھەمی دەستی ئافرەتانی کردەوە

کوردستان
10/03/2021

ڕێكەوتی ١٠ی مارسی ٢٠٢١ ، بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری ھەولێری پایتەخت، (ئەڤین ھروری) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان، (ئەحمەد کانی) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، (د.خانزاد ئەحمەد) ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و  چه‌ندین میوانی بەڕێز.

لە درێژەی چالاکی و پرۆژەکانی یەکێتی ئافرەتانی کورستان، بۆ تواناسازی ئافرەتان و ناساندنی بەرھەمی دەست و ڕەخساندنی زەمینەی بەبازاڕکردن بۆ تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە و دەسکەوتنی سەرچاوەی داھات، ھاوکات لە پێناو برەودان و زیندووڕاگرتنی کەرەستەکانی فەرھەنگی و کولتوری بەرھەمی دەستڕەنگینی و سەلیقە جوانی ئافرەتانی کورستان، یەکێتی ئافرەتانی کورستان؛ ھەفتە بازاڕی بەرھەمی دەستی ئافرەتانی کورستانی لە پارکی شانەدەری ھەولێری پایتەختی کورستان کردەوە.

ئەم بازاڕە بە شێوەیەکی بەردەوام ڕۆژانی چوارشەممەی ھەر ھەفتەیەک کراوە دەبێت و لەوێدا دەرفەت بۆ گشت ئافرەتان ھەیە، کە بەرھەمەکانی دەستی خۆیان بناسێنن و نیشانی بدەن، ئەمڕۆش لە یەکەم ڕۆژی پرۆژەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان بەرھەمەکانیان نمایش کرد.

Designed and developed by AVESTA GROUP