دیاریكردنی نه‌خۆشی تا‌لاسیما
پشكنین پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
هۆكارێكه بۆ ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشی تا‌لاسیما وهۆكارێك بۆ زانینی پێش وه‌خته‌ی
ئه‌و نه‌خۆشیه. له‌م باره‌وه به‌رێز (زیلان ستار جه‌بار) پسپۆری شیكاری نه‌خۆشییه‌كان ئاماژه به هۆكار و جۆری
پشكنینی ئه‌و نه‌خۆشیه‌مان بۆ ده‌كات.
- بۆ
دیاركردنی نه‌خۆشی تا‌لاسیما پێش له‌دایك
بوونی كۆرپه‌له:
له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی سامپلی شانەی کۆرپەلە
لەویلاشدا لەهەفتەی ١٠بۆ ١٣ی دووگیانی لەرێگەی Chronic villus sampling . وه له‌رێگەی دووه‌م لەرێگەی
وه‌رگرتنی ترشی ئەمینی کۆرپەلە لەده‌وروبەری ره‌حمی دایکیدا لە هەفتەی ١٥ بۆ ٢٠ی
دووگیانی لەرێگەی Aminocentesis .
ئەو پشکنینانەی پێش هاوسەرگیری ئەنجام ده‌درێن بۆ ده‌ست نیشانکردنی تا‌لاسیما یان هەڵگری تا‌لاسیما یان ئەگەری هەبوونی نەخۆشی تا‌لاسیما بۆ منداڵەکانیان لە داهاتوو:
پشکنینی رێژه‌ی خوێن CBC وه هەروه‌ها پشکنینی Hb electrophoresis بۆ ئه‌نجام ده‌درێ .
ئەو پشکنینانەی كه نەخۆشانی تا‌لاسیما پێویستە مانگانە ئەنجامی بده‌ن:
پشکنینی
ڕێژه‌ی خوێن (CBC)
پشکنینی گورچیلە (B.urea,B.creatinine)
پشکنینی ڕێژه‌ی کالیسیۆم )S.Calcium)
پشکنینی زه‌ردوویی (Total bilirubin , Direct
bilirubin )
پشکنینی رێژه‌ی شەکری له خوێن (B.sugar)
-پشکنینی
ریژه‌ی مادده‌ی ئاسن لە خوێن دا S.ferritin
-پشکنینی ئەنزیمی جگەر (GOT,GPT, ALP)
ئاماده‌كردنی: دڵخواز هه‌ولێری