یه‌كه‌مین ئافره‌ت بۆ گه‌شتی بۆشایی ئاسمان ده‌ست نیشانكرا

جیهان
16/06/2021

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا دووپاتی كردوە كە ئافره‌تێكی ئیتاڵی تەمەن 44 ساڵ بە ناوی"سامانتا كریستوفر تی"وەك یەكەمین ئافرەتی فەرماندە لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەولەتی ئەوروپا بۆ ساڵی 2022 وەرگیرا. تاوەكو ئێستا 600 بۆشاییگەڕ كه‌ بۆ بۆشایی ئاسمان سەفەریان كردووە، ته‌نها 10% ئافرەت بوون. "كریستوفرتی"لە سالی 2014 بۆماوەی 199 رۆژو16 كاتژمێر بێ‌ وەستان لە بۆشایی ئاسمان بووە و بەمەش ژمارەی پێوانەیی شكاند، وەك درێژترین سەفەر بۆ بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا.

Designed and developed by AVESTA GROUP