دكتۆر ئومێد ئه‌رشه‌د: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه زووتر تووشی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ڕه‌ش ده‌بن
هه‌ندێك نه‌خۆشی هه‌یه ئه‌گه‌رچی زۆر مه‌ترسیداره، به‌ڵام
ئێمه وه‌ك پێویست زانیاریمان له‌سه‌ری نیه و به‌ئاگا نین له‌چۆنیه‌تی
خۆپاراستنی یاخود نیشانه‌كانی ناناسین، له‌م رووه‌وه به گرنگمان زانی وه‌ڵامی چه‌ند
پرسیارێك له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه بزانین و له‌گه‌ڵ دكتۆر ئومێد ئه‌رشه‌د حه‌وێزی پسپۆری بواری
مایكرۆبایولۆجی پزیشكی، گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین.
دكتۆر ئومێد باس له نه‌خۆشی كه‌رووی ڕه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت:
كه‌ڕووی ڕه‌ش، نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌نه تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه‌سیسته‌می به‌رگری
له‌شیان لاوازه و ده‌بێته هۆكاری تێكچوونی باری ته‌ندروستیان به‌شێوه‌یه‌كی
ترسناك.
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه له کەسێکەوه بۆ کەسێکی تر دكتۆر ئومێد ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه ئه‌ونه‌خۆشییه واته كه‌ڕووی ره‌ش ناگوازرێته‌وه له‌مرۆڤێك بۆمرۆڤێكی
تر و هه‌روه‌ها له‌ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ.
چاره‌سه‌ری ئه‌م
نه‌خۆشیه به‌هۆی وه‌رگرتنی ده‌رمانی دژه كه روو له‌رێگای خوێنهینه‌ره‌وه له‌نه‌خۆش ده‌درێت، به‌ڵام گرینگتر له‌وه ئه‌وه‌یه
پاكوخاوێنی مرۆڤه، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به‌رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به‌مه‌به‌ستنی
ماسك و هه‌روه‌ها دوور كه‌وتنه‌وه له‌قه‌ره‌باڵغی و ئه‌وشوێنانه‌ی ده‌بنه هۆی
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه.
پرسیاری جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایا كێن ئه‌و
كه‌سانه‌ی مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه، له‌م باره‌وه دكتۆر ئومێد ده‌ڵێت: كه ڕووى ڕه ش له‌و كه‌ڕووه دروست
ده‌بێت كه له كه‌شێكی شێ‌دار بوونیان هه‌یه وه‌ك خاك پان په‌یین، ئه‌و كه‌سانه‌ی
نه‌خۆشی شه‌كره یان هه‌یه ترسناكه بۆیان، دوای هه‌ڵمژینی میكرۆبه‌كانی ئه‌م
جۆره كه‌ڕووه له‌هه‌وادا لووت وسییه‌كانی مرۆڤ تووش ده‌بن به‌م جۆره نه‌خۆشیه،
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ له‌دوای
برین یان سووتان یان هه‌ر جۆره پێكانی.
نیشانه‌كانی كه‌رووی
ڕه‌ش له‌سه‌ر مرۆڤی نه‌خۆش به‌دیار ده‌كه‌وێت بریتیه له‌هه‌ڵئاوسانی ده‌م و چاو و
تا و برینی پێست و په‌ڵه‌ی ڕه‌ش له‌ناوده‌م.
سه‌باره‌ت به‌وهی كه ئایا ئەم جۆره کەڕووه پێشترهەبووه،
دكتۆر ئومێد له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
له‌هندستان ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌هۆی
دووهۆكاره به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای شوێنه‌كه كه له‌باره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌ڕوو،
هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی هیند پایته‌ختی جیهانه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌و نه‌خۆشیه
له‌ساڵی 1885 ناسراوه و ده‌توانرێ كه‌ڕووهندستان
به‌ده‌رمانی دژه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك به‌شێك یان گۆرانگاریه‌ك نیه له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆئه‌ندامی به‌رگریان لاوازه یان
توشبوان به‌كۆڤید 19، مه‌ترسی توشبونیان به‌م نه‌خۆشیه چۆنه، له‌م باره‌وه
دكتۆر ئومێد پێیوایه كه
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه زووتر
تووش ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی شه‌كره
یان هه‌یه و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و ئه‌وانه‌ی مادده‌ی و وزه به‌خش وه‌رده‌گرن، تایبه‌ت به كه‌رووه‌كان
تووشی په‌رده‌ی له‌ش ده‌بن دوای ئه‌وه نه‌خۆشیه‌كه
تووشی نه‌خۆشی كۆڤید 19 بووه له‌یه‌كه‌كانی
چاودێری چڕ له‌به‌ر هه‌بوونی ئامێری پێدانی ئۆكسجین شوێنه‌كه شێداره له‌و كاته‌دا كه‌روو ده‌توانێت له‌و بارودۆخه
كاری خۆی بكات به‌هۆی رێژه‌ی به‌رزی شه‌كره و به‌رزی كلوكۆز یان به‌هۆی وه‌رگرتنی مادده‌ی دژه زینده‌گی یان هه‌ر كارلێكێكی تر
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت هه‌موو نه‌خۆشێك تووشی ئه‌م كه‌ڕوانه ببێت.
دڵخواز هه‌ولێری