به‌بۆنه‌وه‌ی پشووی هاوینه‌وه‌ چیرۆكی مناڵان به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌شكرا

کوردستان
پێش 2 هەفتە


ڕێكه‌وتی 15ی7ی2021 ناوه‌ندی به‌ستۆره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ساڵی( 2020-2021)‌ سه‌د كتێبی چیرۆكی مناڵانی به‌خشیه‌ قوتابیانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی حاجی كالو بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پشووی هاوینه‌دا سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی كتێب بن و بتوانن زانیاریی لێوه‌ربگرن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌  ئامانج له‌و چالاكیه‌ بۆ هاندان و گرنگیدانه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ له‌ناو منداڵاندا بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ فێری خوێندنه‌وه‌ ببن و بیكه‌نه‌ نه‌ریت و كلتورێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.

زليخا سەید حوسێن

Designed and developed by AVESTA GROUP