ئازاری دایكانی ئه‌نفال

ئافرەتە پێشەنگەكان
16/07/2021

هەزاران سڵاو بۆ دایکانی رەشپۆشی کوردستان کە رۆڵەکانیان لە دەستداوە، ئاهوون ئاهوون فرمێسک لە سەر روەکانیان وەک باران دەبارێت. ئەم دایکە جەرگبڕاوانە جەرگ سوتاوانە رۆژیان وەک شەو تاریکە شەویشیان وەک مەرگ وایە، غەم و خەفەت سەرتاسەری لەشیان داگیرکردوە و هەرگیز ناتوانن رۆڵەکانیان و ئازیزەکانیان لەبیر بکەن و فەرامۆشیان بکەن، چونکە دایک رۆڵەی ئازیزانی خۆیان خۆش ئەویت.
ئه‌م دایكانه‌ سەدان ساڵە دەجەنگن و هەوڵ دەدەن تا لە بەرامبەر زوڵم و زۆری و ناعەدالەتیەکان دا بوەستن و بتوانن مندالە کانیان فێری رەوشتی بەرزی بکەن، بۆیە  دایکانی بارزانی هەمیشە مافی هەبووە لە کارکردن و زەحمەتکێشان و ئاوارەبوون، له‌ شۆڕشگێریدا ڕۆڵی پێشەنگی هەبوە ، ڕۆڵی هەبوە لە ئازاردا،لە گریان، لە خەم، لە زۆر شتی دیکە کەنەیهێشتوە پیاو هەرببیستێت و هەستی پێ بکات، ئەمەییە گەورەیی دایکانی جەرگ سوتاومان.

بارزان گوندی هەڤنکا
دایکە(عایشه‌ عوسمان محمد) یەکێکی ترە لە قوربانیانی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی (به‌عس)کە باب وهاوسەرو وسێ برا و دوو مام و زاوای ئەنفالن. دایکە عیشا دەلێت: من مناڵه‌كانی خۆم و کچیشم بە خێو ئەکرد، كاتژمێر چواری بەیانی لە خەو هەڵدەستاین بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانمان،  ئیشی عەملەمان دەکرد خیزو چیمەنتۆمان دەگرتەوە بو دروستکردنی خانوو.
 دەڵێت: ئێمە پانزه‌ ئافرەت بوین و کیسەی چیمەنتۆمان لە خوارەوە ده‌برده‌ نهۆمی سێهه‌می بینا، ئیشی چاندن و دورینەوە و باخ و باخاتمان دەکرد. لەدواجنی مریشک کارمان دەکرد مەجبور بوین ئەگه‌ر کارمان نەکردبا هیچ نە بو بدەمە مندالەکانی خۆ م و کچمه‌كه‌م. هه‌روه‌ها دە لێت: هەموو کارێکمان دە کرد، کارمانکردووە بە دینارێک.
 كاتژمێر شەشی ئێوارە دەگەراینە مالەوەهیچ ئیسراحەتمان نەدە کرد لەمالەوەش خواردنمان بو ماڵ و مندالە کانمان دروست دەکرد، ئەگه‌ر لەماڵه‌وه‌س کارمان نەکردبا منداڵەکانمان بە برسیەتی دەمانەوە ،ئەرکی ماڵەوەشمان دەکرد. هه‌روه‌ك دەڵێت: شەویش تابەیانی حەرەسیمان لە ماڵ و منداڵەکانمان دەگرت.
دایکە عیشا دەلێت: کورم ئه‌و كات لە دایک ببو کەهاوسەرەکەمیان برد و دەلێت: من کورە مندالەکانم ونەوەکانم لە ماڵ بەجێ دەهشت بە برسیەتی،  دەلێ کەورەیی خودا بوو کە ئەو نەمرد لە برسان.
ئێستا پێی دەلێم کورم گەردەنم ئازا بکە من نەمتوانی شیرت پێ بدەم، دایکە عیشا دەلێت چومەلای دکتور لاقم ژانیان هەبوو، دکتور پێیوتم ئیشاعەی لاقە کانت بگرە بینە با سەیری کەم کاتێک سەیری کردرووتی تۆ دووژمنداریت لەگەل جەستەی خۆت هەبوە چون دڵت هات ئەوەندە خۆت ئازار بدەیت. دەڵێت پزیشك ووتی هەمو ماندووبونی ئەوکات ئێستا بوەتە ژان لەجەستەت دەکاتە دەرەوە.
 ئێستا دایکە عایشه‌ بینایی چاوەکانی کزبوە ولاوازبووە، پزیشك پێی ووتوە نه‌شته‌رگه‌ریی هەردووچاوت بۆ دەکەم.
دایکە عایشه‌ یەکێکە لەنمونەی ئافرەتە ئازاو بەجەرگەکانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی کە شانبە شانی پیاوان کاری دەرەوەیان كردووه‌ و لە ماڵه‌وه‌ کابان بوون، لە دەرەوەش وەک پیاوان کاریان كردووه‌ بەبێ ئە وەی هەست بکەن کە ئافرەتن، دایکە عایشه‌ هەم باوک بووە بۆ مندالەکان و نەوەکانی هەم دایک بووە هەرگێزیش کۆلینەداوە سەربەرزانە ژیاوە.

باران

Designed and developed by AVESTA GROUP