پیرۆزبایی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز

کوردستان
19/07/2021

 
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی لە كوردستانیانی خۆشەویست بەتایبەت ئافرەتانی ئازیز دەكەین، ئومێدی جەژنێكی خۆش بۆ هەموو لایەك دەخوازین.

جەژن هەوێنی لێبوردن و یەكترقبوڵكردن و ڕێزگرتنە، بەو هیوایەی ببێتە مایەی خۆشبەختی و سەرفرازی بۆ گەلەكەمان وكۆتایی بە نەخۆشی و ناخۆشیەكان بهێنێت، ووڵاتمان هەمیشە پارێزراو و سەلامەت بێت.

كوردستانمان ئاوەدان و ئارام بێت و جەژنی شادی و ئاسودەیی بێت بۆ هەمووان.

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
١٩ی ٧ی ٢٠٢١

Designed and developed by AVESTA GROUP