په‌يامى نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی
قوربانه‌وه، گه‌رمترين پيرۆزبايى له خانه‌واده و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى
موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان
ده‌خوازم.
هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سه‌قامگيرى
و خۆشى بهێنێت، كۆتايى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ژيان ئاسايى
ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م بۆنه‌يه‌دا با هه‌موومان به
تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌يام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه
و گه‌ردنئازادى بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن
و ئاشته‌وايى و هه‌موومان پێكه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر بۆ
كوردستان هاریکار بین.
داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م
له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و
ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن. جه‌ژن له هه‌مووتان پيرۆز بێت. هه‌موو ساڵێك به خۆشى و
خوای مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/7/19