به‌رهه‌مهێنانی بەرهەمی خۆماڵییه‌كان له‌لایه‌ن ئافره‌تانی قەزای مێرگەسۆر
خواردنی بەرهەمە
خۆمالییەكان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه رووی له‌زیادبوون كردووه، و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
رێژه‌ی به‌كارهێنان و كڕینییان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه چووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی
باشه بۆئه‌وه‌ی خاوه‌ن كێڵگه و جوتیاره‌كان گرنگی زیاتر به جۆر و چۆنیه‌تی به‌رهه‌مه‌كان
بده‌ن و هه‌وڵی پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ بده‌ن.
خواردن و كاڵای بیانی
هەرچەند بازاڕی ته‌نیبێت، نەیتوانیوە لەبەهای خواردنە خۆماڵییەكان كەم بكاتەوە ئەگەرچی
ئەمرۆ كەمتر پەرە بە بەرهەمهێنانی بەرهەمی ناوخۆییش دەرێت، بەلام خەلك هێشتا بە
تامەزرۆییەوە ڕوولەكرین و بەكارهێنانیان دەكەن.
بەلای خەڵكەوە
خواردن وبەرهەمی خۆماڵی، سروشتی وبێ زیانن بەو پێییەی لە بەرهەمهێنانیاندا كەمتر
ماددەی كیمیایی بەكاردەهێنرێت وئاسوودەترن لە بەكار هێنا ن وخواردنیان.
مریه‌م سه‌عید،
لە دایكبووی 1953 دانیشتوی گوندی سەروكانی
سەربە ناحیەی پیران لە وبارەیه‌وه ده‌ڵێت: بەرهەمی خۆماڵی كە بۆ ماوەی چەندین ساڵە
ئیشی بەرهەمی خۆماڵی دەكات وه‌ك: بەخێوكردنی مانگا ومەڕومالات و پەلەوەر، ئەم
خاتوونە باس لە دروستكردنی بەرهەمی سه‌رچاوه شیره‌كان دەكات كە چەندە پێكهاته‌ی لێ‌دروست
دەكرێت وەك (ماست ،پەنیر،كەشك،لۆر،رۆن،.....)و هه‌روه‌ها باس لەوەش دەكات كە خەڵكی
ئەم ناوچەیه زیاتر گرنگی بە بەهەمی خۆماڵی دەدەن، و كاتێك بۆ داواكردنی به‌رهه‌مه‌كان
بە رێگای تەلۆفۆن پە یوەندیم پێوه ده‌كه‌ن، بەرهەمه‌كانی خۆمیان پێدەفرۆشم، هه‌روه‌ك
دەڵێت سوپاس بۆ خوا توانیومه بژێوی ژیانی خۆمانمان له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌ر
بكه‌م.
بەشێكی ئەوخواردنه‌ی
خەڵكی ئەم دەڤەرە زیاتر خواستی له‌سەرە وەك ساوەری خۆماڵی، ماش، برنج، تارادەیەك
خواستی خەلك بۆ ئه‌م خۆراكانه دەگەرێتەوە بۆرابردوو كه زیاتر خواست له‌سه‌ر ئه‌وانه
بوون.
محمدمیرخان
:دانشتووی ئەم دەڤەرەی خاوەن دوكانە كا باس لەگرنگیدان خەلك بەبەرهەمی خۆماڵیی دەدات
و دەلێت بە گشتی بەرهەمی خۆماڵیی باشترە و خەڵكیش زیاترلێی دڵنیایە وەك لە بەرهەمی
ئێرانی و توركی چونكە ماددەی كیمیایی تێدا
نییە وپاكو خاوێنیشه.
وەفا فەرزندە، هاوڵاتییەكی
ناحیەی پیرانه ده‌ڵێت: ئێستا لەناو خەڵكدا نەخۆشی زۆرە بۆیە خه‌ڵك زیاتر ڕوو لە بەرهەمی
خۆماڵی ئەكات، چونكە بەرهەمی ناوخۆییەكان لە ماددەی كیمیایی و نەخۆشییەوە دوورە.
نیگار نه‌جات