گرنگیدان به‌كاری پیشه‌یی بۆ ئافره‌تان
ئافره‌تان بۆ
دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاربێت یاخود سه‌رقاڵی، توانای خۆیان له كاره ده‌ستیه‌كاندا
ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتێك. زۆرجار ئه‌م
كارانه هه‌رلەماڵەوە به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن و دواتر بەرهەمەكانیان به رێگه‌یه‌كی
جیاواز ده‌فرۆشنه كریاره‌كانیان.
یه‌كێك له‌و ئافره‌ته ده‌ست ره‌نگینانه
خاتوو (مسان
سەلیم)ه دانیشتووی گوندی زۆرەگڤانە سەربەقەزای
مێرگە سۆر، خاتوومسان بۆ ماوەی پێچ ساڵه سەرقاڵی كاری دەستی چنینه و هەر لەماڵەوە
كاره‌كانی ده‌كات.
مسان دەڵێت: سەرەڕای
نە خۆشەیەكه‌م كۆڵمنە دا و بەردەوام بووم له كاری دەستی وچنین. دەشڵێت من بەرهەمەكانم دەفرۆشم بە خاوەن
دوكاندارەكان، یان لەرێگەی پەیجی تایبەت خۆم بەرێگای ئۆنلاین بەرهەمەكانمی خۆ م دەفرۆشم.
مسان خان دەڵێت:
راستە نەخۆشم بەڵام بەردەوام بووم لە كارەكەم، كارەكەی خۆمم خۆش دەوێت بەردەوام دەبم. هه‌روه‌ها
سه‌باره‌ت به ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به‌كاریان ده‌هێنێت مسان ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه كەرەستەی بەكارهاتوو دیزاینم بۆ كردووه و بە شێوازێكی نوێ و سەردەمیانە
خستومه‌ته‌وه بازاڕ.
مسان خان دەڵێت
من ئامادەم بە خۆشحالیەوە هاوكاری ئەو ئافرەتانە بكەم كەحەزیان له كاری دەستی وچنین
ئەكەن.
ووتیشی هەركەس بە
هرەیه‌ك هەیە با به‌هرەی خۆی پێشان بدا، ئێمه‌ی ئافرەتانیش ئەتوانین كاربكەین شان
بەشانی پیاوەكان هیچمان لە توانای پیاوان كەمتر نیە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
داوا ئه‌كه‌م كە پاڵپشتی ئەو ئافرەتانە بكەن كە بە هرەیان هەیەو، هه‌روه‌ها ئافره‌تان
خۆیان هه‌وڵ بده‌ن په‌ره به توانا و بەهرەكانی خۆیان بده‌ن و پێشی بخه‌ن، و سود له‌و كاره ده‌ستیه پیشه‌ییانه وه‌ربگرن
كه خۆیان دروستی ده‌كه‌ن، بتوانن بیخه‌نه بازار و پاڵپشتیه‌كی ماددی بۆ خۆیان
دروست بكه‌ن.
نیگارنەجات - مێرگە
سۆر