ئافرەتێکی بەسەلیقە، پڕۆژەیەکی تایبەت دەکاتەوە

كاری دەست
03/04/2022


ئافرەتێکی تەمەن 33 ساڵ، یەکێکە لە ئافرەتە بەتواناکانی دێی سەڵامە خاوەنی دوو بڕوانامەیە (دیبلۆم، بکالۆریۆس) لەدوای تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندن بیری لە کردنەوەی پڕۆژەیەک کردۆوەتەوە.

"هەدیل عەدنان" لە دیدارێکدا بۆ تۆڕی میدیایی "هێلین" وتی: "یەکەم ئافرەت بووم لەدێی سەلامە لە شارەدێی شەهرەبان سەر بەقەزای خانەقین پڕۆژەیەک تایبەت بەخۆم بکەمەوە".

وتشی: "سەرەتا لەماڵەوە بەکاری دەستی بە دیکۆڕاتی جوان دەستم پێکرد بە ڕازاندنەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکانم، دواتر بۆ خەلکی دێ دەستم کرد بەدروستکردنی دیکۆراتی ڕۆژی لەدایکبوون و ڕۆژی گواستنەوەی بوک و زاوا و هەموو بۆن و یادێک"

باسی لەوەشکرد: بەهۆی ئەوەی یەکەم کچ بووە لە دێیەکەی خۆیان و جوانی ئیشەکەی خەڵکی زۆر حەزیان لەکارەکەی بووە و  پشتگیریان کردووە کە دووکانێک تایبەت بە خۆی بکاتەوە، بۆ ئەوەی داواکارییەکان لەڕێگای دووکانەکەیەوە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەستیکرد بەدروستکردنی بۆکسی دیاری و هێنانی گوڵی سروشتی.

دیانا یاسین علی

Designed and developed by AVESTA GROUP